
ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ١٧ی ڕێبەندانی ١٤٠٠ی هەتاوی، هەیئەتێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە سەرپەرەستیی "محەممەدنەزیف قادری" جێگری دووهەمی لێپرسراوی گشتیی حیزب و بەرپرسی دەزگای پەیوەندییە گشتییەکانی حیزبی دێموکرات بەبۆنەی ٢٨ـەمین ساڵوەگەڕی دامەزرانی "یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان" سەردانی مەڵبەندی ١٦ی ئەو حیزبەی لە "کۆیە" کرد.
هەیئەتی حیزبی دێموکرات لەلایەن "کاوە مەمەند" ئەندامی سەرکردایەتی "یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان" و بەرپرسی مەڵبەندی ١٦ی ئەو حیزبە پێشوازیی لێکرا.
لەو دیدارەدا "محەممەدنەزیف قادری" پەیامی پیرۆزبایی "مستەفا هیجری" لێپرسراوی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و ڕێبەرایەتیی حیزبی دێموکراتی، بەبۆنەی ٢٨ـەمین ساڵوەگەڕی دامەزرانی "یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان" ئاراستەی سەرکردایەتی و ئەندامانی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان کرد.