کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هەیئەتێکی حیزبی دێموکرات لە سۆران سەردانی مەڵبەندی ۶ی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیان کرد

12:26 - 16 جۆزەردان 2722

ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ۱۵ی جۆزەردانی ۱۴۰۱، هەیئەتێکی حیزبی دێموکرات بە سەرپەرستیی "ڕامین عومەرزادە" نوێنەری حیزبی دێموکرات لە سۆران، سەردانی مەڵبەندی ۶ی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیان کرد.

شاندی حیزب لەلایەن "زوبەیر عوسمان" ئەندامی سەرکردایەتی و بەرپرسی مەڵبەندی ۶ لە سۆران و کۆمەڵێک لە ئەندامانی مەڵبەند پێشوازییان لێ کرا.

لەو سەردانەدا کۆمەڵێک بابەتی تایبەت وەکوو مێژووی هەر دوو حیزب و گۆڕانکارییەکانی ناوچە باسی لەسەر کرا.

لە کۆتاییدا جەخت لەسەر بەهێزکردن و  پەرەدان بە پەیوەندییەکانی هەر دوولا کرایەوە.