کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هەیئەتێکی حیزبی دێموکرات لە پرسەی کاک "جەلیل گادانی" بەشداریی کرد

13:53 - 17 گەلاوێژ 2720

هەیئەتێکی ڕێبەریی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ڕێوڕەسمی پرسە و سەرەخۆشیی کاک "جەلیل گادانی" تێکۆشەری دێرینی دێموکراتدا بەشداریی کرد.

ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ١٧ی گەلاوێژی ١٣٩٩ی هەتاوی، ھەیئەتیکی ڕێبەریی حیزبی دێموکرات بە سەرپەرستیی "حەسەن شەرەفی" جیگری یەکەمی لێپرسراوی گشتیی حیزبی دێموکرات، بەشدارییان لە پرسەی تێکۆشەری دێرینی دێموکرات کاک "جەلیل گادانی" کرد.

 هەیئەتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لەلایەن ھەیئەتێک لە ھاوڕێیانی پێشوو بە سەرپەرستیی "مستەفا مەولوودی" پێشوازییان لێکرا.

"شەرەفی" بە ناوی "مستەفا ھیجری" لێپرسراوی گشتیی حیزبی دێموکرات  و ڕێبەریی حیزبی دێموکراتەوە، ھاوخەمیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئیرانی بۆ لەدەستدانی کاک "جەلیل" پێ ڕاگەیاندن و "مەولوودی" سپاسی ھەڵوێستی حیزب و ھاوخەمی دەربڕینی کرد، بەتایبەت بە ڕاگەیاندنی ناوەندی سیاسی و بەشداریی حیزبی دێموکرات.

کاک "جەلیل گادانی" پاش تەمەنێک خزمەت و خەبات، ڕۆژی ١٦ی گەلاوێژ بە نەخۆشیی کۆرۆنا، ھاوڕێ و ھاوسەنگەرانی بە یەکجاری بەجێ ھێشت.