کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هەیئەتێکی حیزبی دێموکرات لە ڕێوڕەسمی پەردەلادان لە وێنەی پێشمەرگەیەکی دێرین بەشداریی کرد

17:11 - 18 رەشەمه 2720

هەیئەتێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە سەرپەرستیی ''ناسر ساڵحی ئەسڵ''، بەرپرسی پێوەندییەکانی حیزب لە شاری کۆیە، لە ڕێوڕەسمی پەردەلادان لەسەر وێنەی پێشمەرگەی دێرینی دوو شۆڕشی کوردستانی باشوور ''لیوا ئەنوەر عەزیز باوە'' بەشداریی کرد.

 ''لیوا ئەنوەر عەزیز باوە'' لە دوو شۆڕشی کوردستانی باشووردا بەشداریی کردووە. ناوبراو یەکێک لە فەرماندە باڵاکانی هێزی پێشمەرگەی یەکیەتیی نیشتمانیی کوردستان بوو، هەروەها لە دوای ڕاپەڕینی کوردستانی باشوور، چەندین بەرپرسایەتیی حکوومی و ئەمنیی هەبووە.