کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هەیئەتێکی حیزبی دێموکرات لەگەڵ نوێنەری پێوەندییە نێونەتەوەییەکانی حیزبی مودرات کۆ بوویەوە

12:06 - 30 سەرماوەز 2720

ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ٢٦ی سەرماوەز هەیئەتی حیزبی دێموکرات بە سەرپەرەستیی "حەمید تەیمووری" نوێنەری پێوەندییە نێونەتەوەییەکانی حیزبی دێموکرات لە وڵاتی سوید لەگەڵ نوێنەری پێوەندییە نێونەتەوەییەکانی حیزبی "مودرات" لە ڕێگای ئانلاینەوە دیدار و چاوپێکەوتنی پێکهێنا.

 لەو دیدارەدا ئاڵوگۆڕەکان و کۆمەڵێک باسی کوردستان، ئێران و ناوچەکەیان هێنایە بەر باس.

لەو دیدارەدا باسێکی گشتی لەسەر ڤایرۆسی کۆرۆنا و کێشەکانی لە کوردستان و ئێران بە گشتی، نەبوونی دەوا و دەرمان، کەرەستەی تەندروستی و تەنانەت نەبوونی دوکتور و کادری دەرمانی بۆ نەخۆشەکان کرا.

لەو دیدارەدا باس لە کوشتن و بریندارکردنی کۆڵبەران کرا کە هۆکارەکەی بۆ نەبوونی کار دەگەڕێتەوە.

باس لە دەسبەسەرکرانی مامۆستایان بە تایبەتی ئەوانەی کە وانەی کوردی دەڵێنەوە کرا. هەروەها باس لە زارا محەممەدی کرا.

"تەیمووری" باسی لەوە کرد کە ڕێژیم دەستی کردووە بە تێکدانی ژینگەی کوردستان.

ناوبراو باسی لە پێشێلکردنی مافی مرۆڤ لە کوردستان و جێگاکانی تری ئێران کرد کە بووەتە پیشەی ڕێژیمی ئاخوندی و نەتەوەکانی کورد، ئازەری، عەرەب و بەلووچ سەرکوت دەکات.

لەو دیدارەدا خاتوو "مارگارێتا" باسی گرفتەکانی ڕێژیمی کردووە و وتوویەتی: "ئێمە ئاگاداری زۆربەی کردەوەکانی ڕێژیمین، بەتایبەتی ئێعدامی دژبەران، کوشتنی کۆڵبەران و بەتایبەتی ناردنی سیخوڕ لەلایەن ڕێژیمە بۆ وڵاتانی ئۆرووپایی و کوشتن و تێکدانی ئەمنییەتی وڵاتان".

ناوبراو باسی لەوە کردووە لەگەڵ نوێنەری وڵاتانی ئۆروپادا لە وتووێژ دان و ئەم کێشانەی ڕێژیمان تاوتۆی کردووە.