کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هەیئەتێکی دەفتەری نوێنەرایەتی حیزبی دێموکرات لە هەولێر سەردانی پارتی کرێکاران و ڕەنجدەرانی کوردستانی کرد

11:34 - 14 رێبەندان 2718

کوردستان میدیا: هەیئەتێکی دەفتەری نوێنەرایەتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە هەولێر، سەردانی پارتی کرێکاران و ڕەنجدەرانی کوردستانی کرد.

بە بۆنەی بیست و چوارەمین ساڵڤەگەڕی پارتی کرێکاران و ڕەنجدەرانی کوردستان، ڕۆژی شەممە، ٢٠ی ڕێبەندان، هەیئەتتێکی نوێنەرایەتی پێوەندییەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بە سەرپەرەستیی "محەممەد ساڵح قادری"، نوێنەری حیزبی دێموکرات لە هەولێر، سەردانی پارتی کرێکاران و ڕەنجدەرانیان کرد و بەو بۆنەوە پیرۆزبایی حیزبی دێموکراتیان بە سەرکردایەتی پارتی ناوبراو ڕاگەیاند.

هەیئەتی حیزب لە لایەن "باپیر کامەلا" سەرۆکی پارتی کرێکاران و ڕەنجدەران و ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی ئەو حیزبەوە پێشوازییان لێ کرا و وێرای ڕێزێکی تایبەتی بۆ ئەو سەردانە، دوو لایەن جەختیان لە پێوەندی دۆستانەی نێوانیان کردەوە.