کوردستان میدیا: هەیئەتێکی نوێنەرایەتی کانتۆنەکانی ڕۆژئاوا سەردانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانیان کرد و لەو دیدارەدا بارودۆخی ئێستای ئێران بە گشتی و کوردستانی ڕۆژهەڵات بە تایبەتی گفتوگۆی لەسەر کرا.
ڕۆژی دوشەممە ڕێکەوتی ٢٧ی خەزەڵوەری ساڵی ١٣٩٨ی هەتاوی هەیئەتێکی نوێنەرایەتی کانتۆنەکانی رۆژاوا بە سەرپەرستی « مەسعود حەسۆ» نوێنەری رۆژئاوا و بەیاوەری « فەتحوڵلا حوسەینی و هوشەنگ دەرویش » سەردانی نوێنەرایەتی سلێمانیەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانیان کرد و لە لایەن هەیئەتی نوێنەرایەتی پەیوەندییەکان بە سەرپەرستی «ئیسماعیل رەحمانی» بەرپرسی پەیوەندییەکانی سلێمانیەوە پێشوازییان لێکرا.
لەم دانیشتنەدا باس لە دۆخی ئێران بە گشتی و کوردستانی ڕۆژهەڵات بە تایبەتی کرا و هەیئەتی میوانیش لە سەر دۆخی کوردستانی ڕۆژئاوا و ڕ ای خۆیان بە نسبەت دۆخی ئێستای کوردستانی ڕۆژهەڵاتەوە باس کرد.
لە کۆتایی دیدارەکەدا هەیئەتی هەردوولایەن جەختیان لە سەر بەردەوامی پەیوەندی نێوانیان کردەوە.