کوردستان میدیا: هەیئەتێکی هاوبەشی حدک ئێران و پارتی سوسیالیستی کوردستان سەدرانی پارت و رێکخراوە سیاسییەکانی دەڤەری بادینانیان کرد.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رێکەوتی ٢٩ و ٣٠ی خاکەلێوەی ١٣٩١ی هەتاوی، هەیئەتێکی هاوبەشی حیزبی دێمۆکراتی کوردستان و پارتی سوسیالیستی کوردستان، بە سەرپەرستیی بەڕێزان مەسعوود تەک سکرتێری گشتیی پارتی سوسیالیستی کوردستان، رۆستەم جەهانگیری ئەندامی دەفتەری سیاسیی حدک ئێران، سەردانی پارت و لایەنە سیاسی، جڤاکی، و کولتوورییەکانی دەڤەری بادینانی کرد.
هەیئەتی ناوبراو رێکەوتی ٢٩ی خاکەلێوەی ١٣٩١ی هەتاوی سەردانی لقی ٢٠ی پارتی دێمۆکراتی کوردستان لە دەڤەری شێخان کرد و لەلایەن بەڕێز عەلی عەونی، بە گەرمی پێشوازییان لێکرا. هەر لەو رۆەژەدا ئەو هەیئەتە لە فستیڤاڵی وەرزشیی قوتابخانەکاندا بەشدارییان کرد.
پاشان هەیئەتی هاوبەشی حدک ئێران و پارتی سوسیالیستی کوردستان سەردانی لالەشا نوورانی لە جێژنی چارشەمما سۆر جێژنی کوردە ئیزەدییەکاندا بەشداریان کرد و ئەو جێژنەیان لە بابەشیخ، شێخی ئیزەدییەکان پیرۆز کرد.
هەروەها لە رۆژی ٣٠ی خاکەلێوەی ١٣٩١ی هەتاوی، لە شاری دهۆک، لەمەڕ پیرۆزبایی جێژنی چارشەمما سۆر، سەردانی بنکەی لالەشیان کرد و لەلایەن بەڕێز شێخ شەمۆ سەرۆکی ئەو بنکەیە بە گەرمی پێشوازییان لێکرا.
دوو هەیئەتی هاوبەشی حدک ئێران و پارتی سوسیالیستی کوردستان، لە کۆتایی سەردانەکەیاندا، سەردانی پارتی کلدانی ــ ئاشووری لقی دهۆک کرد و لەلایەن بەڕێز ئالبێرت گیسۆ ئەندامی سکرتاریەتی ئەو پارتە بە گەرمی پێشوازییان لێکرا.
لەو چاوپێکەوتنەدا هەر کام لەو لایەنانە رەوشی کوردستان و رۆژهەڵاتی نێوەڕاستیان هەڵسەنگاند و لەسەر پرسە جۆراوجۆرەکان رۆژ ئاڵوگۆری بیروڕایان کرد.
ئالبێرت گیسۆ، سپاسی هەیئەتی هاوبەشی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئیران و پارتی سوسیالیستی کوردستانیان کرد و خۆشحاڵیی خۆیان لەو پیوەندییەدا دەربڕی.