کوردستان میدیا: هەیئەتێکی پێوەندییەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەردانی پارلمانی سویدیان کرد و لەو سەردانەدا تاوتوێی هەلومەرجی کوردستان و ڕۆڵی حیزبی دێموکراتیان لە ناوچەکەدا کرد.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕێکەوتی ١٣ی خەزەڵوەری ١٣٩٤ی هەتاوی، هەیئتێکی حیزبی دێموکرات پێکهاتوو لە حەمید تەیمووری بەرپرسی پێوەندییەکانی حیزبی دێموکرات لە وڵاتی سوید و هەروەها ئاسۆ ساڵح هاوكاری بهشی پێوهندییهكان سەردانی پارلمانی سویدیان کرد و لەگەڵ هانس لیندە (Hans Linde) بەرپرسی نوێنەرایەتی حیزبی چەپی سوید دیدار و چاوپێكهتنیان پێكهێنا.
لەو دیدارەدا حەمید تەیمووری باسی هەلومەرجی کوردستانی ئێران، ئێران بە گشتی و ڕۆڵی حیزبی دێموکراتیان لە ناوچەکە و بەگشتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەو قەیرانانە كرد کە ڕێژیمی ئێران تووشی بووە.
بەتایبەت لە ئێستادا كه له باری ئابوورییەوە لەو پەڕی لاوازیدایە و خەڵک بە گشتی وەزاڵە هاتوون و ڕێژیم مهترسیی له ههستان و ڕاپهڕینی خهڵك ههیه و هەر بۆیە ئێعدامەکان ڕۆژ دوای ڕۆژ بەرز دەبنەوە.
تەیمووری هەروەها باسی ئەوەی کرد، میلیتاریزەکردنی کوردستان و ناردنی هێزی زۆر بۆ سەر سنوورەکان و خۆ ئامادە کردنی هێز کە ئەمەش وادهنوێنێ كه ڕێژیم چاوەڕوانی شەڕێکی گەورە له ناوچهكهدا دهكات.
نوێنەری حیزبی دێموکرات باسی ئەوەی کرد کە حیزبی دێموکرات لە ئامادەباشی تەواودایە و هێزی خۆی ناردووەتە سەر سنوورەکان و لە چیا سنوورییهکان جێگیری کردوون.
پاشان هانس لیندە نوێنەری حیزبی چەپ لە پارلمانی سوید باسی ئەوەی کرد کە ئەوان لە پارلەمان و تەنانەت لە سیاسەتی دەرەوەی حیزبەکەیاندا هەردەم باسی کێشەی کورد لە ئێران و پرسی مافی مرۆڤ و کێشەی ژنان و هەژاری خەڵک لە ئێران دەخەنە بەر باس و ئامادەی ههرچهشنه هاوكارییهكیشن و له هیچ كردهوهیهكی مرۆیانه درێغی ناكهن.
لە کۆتاییدا، هانس لیندە سپاسی هەیئەتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانی کرد بۆ ئەو پێوەندیە و بۆ ئەو زانیاریانەی کە لەو سەردانەدا باسیان لێ کردووه و هیوای خواست کە بەردەوام بن لە چاوپێکەوتنهكان، ئاڵوگۆڕی زانیاری لە سەر کوردستانی ئێران و حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و ڕێژیمی ئێران بە گشتی و تەنانەت بەشەکانی دیكهی کوردستان.