کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هەیئەتێكی كۆمیتەی حیزبی دێمۆكرات لە بریتانیا لەگەڵ حیزبی لیبراڵ دێمۆكرات و باڵوێزی ئەمریكا لەو وڵاتە كۆبۆوە

14:34 - 24 سەرماوەز 2712

كوردستان میدیا: هەیئەتێكی كۆمیتەی حیزبی دێمۆكرات لەگەڵ ایی‌ن جیل و پیتێر مێس نیاك لە نوێنەرانی حیزبی لیبراڵ دێمۆكراتی بریتانیا چاوپێكەوتنی پێك هێنا.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی كوردستان میدیا، لەو دانیشتنەدا هیوا پوور ئازەر نوێنەری كۆمیتەی حیزبی دێمۆكرات و ژمارەیەكی دیكە لە نوێنەرانی پارتە كوردییەكان لە بریتانیا ئامادە بوون.
لە چوارچێوەی كۆبوونەوەدا كۆمەلێك باسی پێوەندیدار بە كێشەی نەتەوایەتی گەلی كورد كرا و جەخت لە سەر پەرەپێدانی دیمۆكراسی و هاودەنگی زیاتر كرایەوە.
هەر لەو پێوەندییەدا نوێنەری كۆمیتەی حیزب لە بریتانیا لەسەر هەڵبژاردنەكانی داهاتووی سەركۆماریی رێژیمی ئێران و هەروەها گرینگی كۆنگرەی نەتەوەكانی ئیرانی فیدراڵ چەند بابەتی پێشكەش كرد.

3057.jpg


لەلایەكی دیكەوە شاندیكی پارتە كوردییەكان لە بریتانیا لەگەڵ جاناتان پێ سیا باڵوێزی ئەمریكا لە لەندەن چاو پێكەوتنیان كرد.


لەو دیدارەدا كۆمەلێك باسی پێوەندیدار بە دۆزی كورد بە تایبەت لە كوردستانی سووریە و ئاڵوگۆڕەكانی سیاسی و رۆلی كورد لەو رەوتەدا كرا.
هەروەها لەو چاو پێكەوتنەدا پرسی پێشێڵ كردنی مافی نەتەوەكانی ئیران و رۆلی گرینگی كۆنگرەی نەتەوەكانی ئیرانی فیدرال كرا.
لەو دانیشتنەدا هیوا پوورئازەر وەك نوێنەری كۆمیتەی حیزبی دێمۆكراتی كوردستان لە بریتانیا بەشداری دانیشتنەكە بوو.