کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هەیئەتێكی كۆمەلە ـ رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران سەردانی حیزبی دیمۆكراتی كوردستانی ئێرانیان كرد

11:41 - 7 جۆزەردان 2721

رۆژی پێنجشەممە رێكەوتی ٦ی جۆزەردانی ۱٤٠٠ی هەتاوی هەیئەتێكی كۆمەلە ـ رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران بە سەپەرستی " سەید برایم عەلیزادە" دەبیری ئەوەڵی كۆمەڵە سەردانی حیزبی دیمۆكراتی كوردستانی ئێرانیان كرد و لە لایەن هەیئەتێكی حیزبی دیمۆكرات بە سەرپەرستی "مستەفا هیجری" لێپرسراوی گشتی حیزبەوە بە گەرمی پێشوازییان لێكرا.

سەرەتا بەرێز هیجری وێرای بەخێر هاتنی وەڤدی میوان ، باسێكی لەسەر باردۆخی ئەورۆی ئێران و كوردستان و ناوچەكە كرد و پێویستی یەكگوتاری و یەكریزی لایەنەكانی بەتایبەت لە ئاستی كوردستانی ئێران بە ئەركێكی هەنوكەیی و زەروری زانی و رایگەیاند لەم قۆناغە لە خەبات و تێكۆشانمان ، بە وەلانانی جیاوازییەكان ، خاڵە هاوبەشەكانمان زیاتر بكەین بۆ ئەوەی بە هێز و قورسایی زیاترەوە لە ئەگەری گۆرینی هەر هاوكێشەیەكی بە مافە نەتەوەیەكانمان بگەین.

پاشان بەرێز عەلیزادە ، وێرای سپاس لە پێشوازی گەرمی وەڤدی حیزب، سیاسەت و هەڵوێستی حیزبی كۆمۆنیست ئێران و كۆمەڵەی سەبارەت بە پرسە پەیوەندیدارەكان بە ئێران و كوردستان و  دەوری ئاژاوەگێرانەی رژیمی كۆماری ئیسلامی لە ناوچەكە شی كردەوە و بەریزیشیان جەختی لە یەكگوتاری و یەكریزی لایەنەكانی ئۆپۆزسیۆنی دژبەری كۆماری ئیسلامی كردەوە.

لە كۆتایی دا وێرای باس لەسەر چۆنیەتی كاری هاوبەش لە ئاستی ئێران و كوردستان هەردوو لایەن پێداگرییان لەسەر بەهێزتر كردنی پەیوەندییەكانیان كردەوە.