کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

وادە پووچەکانی ڕۆحانی کۆتایی نایە

12:59 - 6 پووشپەڕ 2718

کوردستان میدیا: حەسەن ڕۆحانی سەرکۆماری ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران، ڕوو لە خەڵک بڵاوی کردووەتەوە کە کێشەکان چارەسەر دەکات.

هەواڵدەرییەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران بڵاویان کردووەتەوە، کە سەرکۆماری ئەو ڕێژیمە وادەی بە خەڵک داوە، کە دەتوانێت سەرجەم کێشەکان چارەسەر بکات.

ناوبراو بەڵێنی بە خەڵکی ئێران داوە، کە گوشارە ئابوورییەکانی سەر وڵاتەکەی چارەسەر دەکات.

ماوەی چەند ڕۆژە لە شاری تاران خەڵک بەدژی بەرپرسانی ڕێژیمی ئێران خۆپیشاندانیان دەست پێ کردووە و خۆپیشاندەران دروشمی دژ بە دەسەڵاتیان لەسەر شەقامەکان وتووەتەوە.

هاوکات دووکاندارەکانی ئەراک، شیراز، تەورێز و کرماشان پەیوەست بە خۆپیشاندانەکان بوونە.

ڕۆحانی وتوویەتی: "ئابووریی حکوومەت لەم مانگانەی دواییدا کاری تێنەکراوە و هەموو ئەو هەواڵانە پڕۆپاگەندەی ڕاگەیاندنی بیانین و تەنانەت لە خراپترین باردا، بەڵێن دەدەم پێویستییە سەرەکییەکان بۆ ئێرانییەکان دابین بکەم. ئێمە شەکر و گەنم و ڕۆنێکی زۆرمان بۆ خواردن هەیە."

قسەکانی ڕۆحانی لە کاتێکدایە، کە ئابووریی ئێران داڕماوە و هاوکات ئامریکا لە مانگێکی دیکەوە پەسەندکردنی گەمارۆوە ئابوورییەکان بۆ سەر تاران دەست پێ دەکاتەوە.

هەر لەو پێوەندییەدا سەرکۆماری ڕێژیمی ئێران داوای کردووە، کە ئێرانییەکانی دەرەوەی وڵات هاتووچۆی نێوخۆی ئێران بکەن، تا بتوانین کێشەکان چارەسەر بکەین.

ناوبراو بۆ چارەسەریی کێشەی دەروێشەکان ڕێگاچارەی کەڵکوەرگرتن لە فەزای مەجازیی پێشنیار کرد.

قسەکانی حەسەن ڕۆحانی تەنیا بۆ بەرپرسانی ڕێژیمی دەبێت و هیچ کاریگەرییەکی لەسەر دۆخی ئێستای ڕێژیمی ئێران نییه.