کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

واشنتۆن: لە ڕۆژانی داهاتوودا گەمارۆکان لە دژی ڕێژیمی ئێران چڕتر دەکەینەوە

11:37 - 16 رەزبەر 2720

لە درێژەی ڕەوتی گەمارۆکان بۆ سەر ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران و لە دوای چالاککردنەوەی مێکانیزمی ماشە، بەرپرسی گرووپی تایبەت بە کاروباری ئێران لە وەزارەتی دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئامریکا ڕایگەیاندووە: "گەمارۆکان بۆ سەر ئێران لە داهاتوودا چڕتر و بەربڵاوتر دەکەینەوە".

"ئێلیووت ئابرامز" بەرپرسی تایبەت بە کاروباری ئێران لە وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئامریکا ڕایگەیاندووە: "ئەو گوشارانە بۆ سەر ئێران هیچ کات وەکوو پێویست نەبووە و ڕەوتی گەمارۆکان درێژە پێ دەدەین و هەتا بێت گوشارەکان زیاتر و زیاتر دەکەین".

ئەو بەرپرسەی ئامریکا وتوویەتی: "بێ لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە لە هەڵبژاردنی داهاتووی ئامریکادا کێ براوە دەبێت، ئێران ئامادەیە بۆ واژۆکردنی ڕێککەوتننامەی نوێ، چوونکە ئێران ناتوانێت ٤ ساڵی دیکە دەوام بهێنێت".

هەروەها ناوبراو وتوویەتی: "سیاسەتی گوشارهێنانی لەڕادەبەر شوێندانەریی قووڵی لەسەر ئیران دەبێت".