کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

واشنتۆن هەڕەشەی لە پکەن کرد

11:53 - 3 گەلاوێژ 2720

چین دەیهەوێت گرێبەستێکی ئابووری لەگەڵ ڕێژیمی ئێران واژۆ بکات، لەمبارەوە ئامریکا هەڕەشەی لە چین کرد.

"ستێفان بیگان" جێگری وەزیری دەرەوەی ئامریکا هەڕەشەی لە چین کرد کە ئەگەر ئەو وڵاتە گرێبەستی ئابووری لەگەڵ ئێران واژۆ بکات، سزا دەدرێت.

ئامریکا ڕایگەیاندووە، هاوکاریی چین لەگەڵ ڕێژیمێکی وەکوو ئێران جێگای نیگەرانییە و مەترسی بۆ سەر ئامریکا دروست دەکات.

ئامریکا لە هەوڵدایە هەندێک لە بانکەکانی چین کە هاوکارییان لەگەڵ ئێران هەیە، تەحریم بکات. لەو پێوەندییەدا ئامارەکانی گومرۆکی چین دەرخەری ئەوەیە کە هاوردەکردنی ئەو وڵاتە لە ئێران ٦٢ لەسەد کەمی کردووە.

پێش گەمارۆوە ئابوورییەکانی ئامریکا، هەناردەکردنی ئێران بۆ چین نزیک بە ٢١ میلیارد دۆلار بووە.

ڕێژیمی ئێران لە ساڵی ڕابردووەوە ڕاپۆرتی مانگانەی ڕاگرتووە، بەڵام ئامارەکانی گومرۆک بەگشتی باس لەوە دەکەن کە هەناردەکردنی غەیرە نەوتیی وڵات لە بەهاری ئەمساڵدا ٤٤ لەسەد دابەزینی هەبووە.

ڕێژیمی ئێران بەهۆی گوشارە ئابوورییەکانەوە لە هەوڵدایە گرێبەستێکی ٢٥ ساڵە لەگەڵ چین و گرێبەستێکی ٢٠ ساڵە لەگەڵ ڕووسیە واژۆ بکات.

واژۆکردنی ئەو دوو گرێبەستە دەبێتە هۆی ئەوەیکە سەرەوت و سامانی گشتیی خەڵک بە تاڵان بڕاوت و ئەوەش ڕەخنەیەکی زۆری لێکەوتووەتەوە.