کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

واشنتۆن گەمارۆی دیکەی دژی ڕێژیمی ئێران پەسند کرد

10:51 - 4 رەزبەر 2720

ئامریکا دوو دادوەر و چەند ناوەندی دادوەریی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانی بەهۆی پێشێلکردنی مافی مرۆیی لە ئێراندا تەحریم کرد.

ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ٣ی ڕەزبەر چەندین کەسایەتی حەقیقی و حقووقیی ڕێژیمی ئێرانی بەهۆی پێشێلکردنی مافی مرۆڤ و یەک لەوانە سەپاندنی حوکمی ئێعدام تەحریم کردووە.

وەزارەتی خەزێنەداریی ئامریکا سەید "مەحموود ساداتی" دادوەری دادگای ئینقلابی شیراز و "محەممەد سوڵتانی" دادوەری دادگای ئینقلابی "مەشهەد"ی خستووەتە لیستەی گەمارۆکانەوە.

هەروەها زیندانی عادڵ‌ئاباد لە شیراز، لقی یەکی دادگای ئینقلابی شیراز، زیندانی ورمێ و زیندانی وەکیل‌ئاباد خراونەتەوە لیستەی گەمارۆکانەوە.

"ئێلیوت ئابرامز" وتوویەتی دادگاکان لە ئێراندا تەنیا کەرەستەیەکن بۆ ئەوەیکە دەسەڵاتی ڕێژیمی ئێران بپارێزن و ئازادیخوازان بخەنە زیندان و ئێعدامیان بکات.

ناوبراو باسی لەوەش کردووە دادگاکان بەپێی بڕیارەکانی ئاخوندکان بڕیار دەدەن و کایە بە دادپەروەری دەکەن.

پەسندکردنی گەمارۆکانی ئامریکا بۆ کۆنتڕۆڵی ڕێژیمی ئێران لەلایەن ئامریکا درێژەی هەیە و بەردەوام بەشە جیاوازەکانی ئەو ڕێژیمە گەمارۆیان دژی پەسند دەکرێت.