کوردستان میدیا: شاندێکی کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ــ ئەمریکا، لە کۆبوونەوەی مەسعوود بارزانی لە واشینگتۆن بەشداریی کرد.
بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، کوردانی هەرچوار بەشی کوردستان لە دەڤەری واشینگتۆن، رۆژی شەممە رێکەوتی ١٩ی بانەمەڕی ١٣٩٤ی هەتاوی، لە کۆبوونەوەیەکدا کە بۆ مەسعوود بارازانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێکهاتبوو، بەشدارییان کرد.
شاندێکی کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ــ ئەمریکا لەو کۆبوونەوەدا بەشدار بوون.
بارزانی وێڕای ئاماژە بە کۆمەڵێک دەسکەوتی گرینگ لە کۆبوونەوەی لەگەڵ گەورە بەرپرسانی ئەمریکا و یەکێک لەوانە باراک ئۆباما سەرکۆمار، باسی لە شەڕی ئەم دوایییانە داعشی کرد و رۆڵی پێشمەرگەی لەو شەڕەدا بەرز نرخاند.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا لەسەر سەربەخۆیی کوردستان پێداگریی کردەوە و وتی: هیچ کۆسپێک نابێ ببێتە هۆی پاشگەزبوونەوەمان لە ویستی سەربەخۆیی کوردستان.
بارزانی لە قسەکانیدا پشتیوانیی خۆی لە مافی رەوای گەلی کورد لە بەشەکانی دیکەی کوردستان دووپات کردەوە.