کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

وال ستریت ژورناڵ: نیگابانەکانی دامەرزاوەی ناوکیی ئێران لێکۆڵەرانی ژنی ئاژانسی ناوکییان ئازاری جینسی داوە

12:46 - 24 خەرمانان 2721

ڕۆژنامەی ئامریکایی''وال ستریت ژورناڵ'' لە زاری سەرچاوە دیپلۆماتیکەکان وتوویەتی لە ماوەی ڕابردوودا نیگابانەکانی پیاو لە دامەزراوەی ناوکیی ئێران چەند کەسیان لە لێکۆڵەرانی ژن لە ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکی لە کاتی سەردانی دامەزراوەی ناوکی نەتەنز ئازاری جینسی داوە.

بەپێی ڕاپۆرتی ئەو ڕۆژنامەیە، ٤ هەتا ٧ حاڵەتی جیاواز لەو شێوە ئازاردانانە ڕووی داوە کە دست لێدان لە لەشی لێکۆڵەرانی ژن و فەرمان بۆ دەرهێنانی ‌هێندێک لە جلەکانیان لەخۆوە دەگرێت.

لە کاردانەوە بەو ڕاپۆرتە، ئاژانس نێونەتەوەیی وزەی ناوکی بە بێ ئەوەیکە ڕوونکاریی زیاتر بدات، ڕوودانی لەو شێوە حاڵەتانەی لە کاتی سەردانی لێکۆلەران بۆ دامەزراوە ناوکییەکانی ڕێژیمی ئێرانی پشتڕاست کردووەتەوە.

لە ڕاپۆرتی ویلایەتە یەکگرتووە ئامریکادا هاتووە ئازاری لێکۆلەرانی ئاژانس بەهیچ شیوەیەک قەبووڵ ناکرێت و شۆرای حوکام دەبێ لە ئەگەری دووپات بوونەوەی وەها هەڵسوکەوتێک، هەوڵی پێویست ئەنجام بدات.