کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

وامی خانووبەرە لە ئێران بە ٨.٩٩ لەسەدی کەرێچییان نەدراوە

17:18 - 17 خەرمانان 2720

وەزیری ڕێگا و شارسازیی ڕێژیمی ئێران وتوویەتی، تەنیا ٠.٢ لەسەدی کرێچییان لە ئێران بۆ وامی خانووبەرە ناونووسیان کردووە و پارەیان وەرگرتووە.

"محممەد ئیسلامی" وەزیری ڕێگا و شارسازیی ڕێژیمی ئێران وتوویەتی: "تەنیا ٢ ملیۆن و ٣٤٠ هەزار کەس بۆ وەرگرتنی وامی خانووبەرە ناونووسییان کردووە و لەو ئامارەش یەک ملیۆن و ٨٢٠ هەزار کەس بۆ وەرگرتنی وامەکە قەبووڵ کراون و ٤٢٣ هەزار کەسی دیکە لەوانەیە کاری پەروەندەکەیان بۆ تەواو نەکرێت و نەتوانن دەستیان بە پارەی ئەو وامە بگات".

 ڕۆژی یەکشەممە ١٦ی خەرمانان، "ئیسلامی" وەزیری ڕێگا و شارسازیی ڕێژیم وتووبووی، لە کۆی گشتیی ئەو کەسانەی بۆ وەرگرتنی وامی خانووبەرە ناونووسییان کردووە هەتا ئێستا ٦٢ هەزار و ١٨ کەس بە بانکەکان ناسێندراون و لەو ڕێژەیەش تەنیا هەزار و ٦١٣ کەس پەروەندەیان تەواو کردووە.

ئەو هەوڵەی ڕێژیمی ئێران لە کاتێکدایە کە کرێ خانوو لە ئێران بەگشتی و لە تاران بەتایبەتی بەنیسبەت ساڵی ڕابردووەوە ٢٧.٤ لەسەد گرانتر بووە و نێونجی گرانیی کرێ خانوو لە هەموو شارەکانی ئێراندا گەیشتووەتە ٣٠.٦ لەسەد.

بەپێی ئاماری ئەو وەزیرەی ڕێژیم، ٩٩.٨ لەسەدی خەڵکی کرێچی لە ئێران ئەو وامەیان پێ نەدراوە و ئەوەش دەگەڕێتەوە بۆ سەختگرتن و ماتڵکردنی خەڵک بۆ ماوەیەکی زۆر لە سەرەی بانک و ئیدارەکاندا.