کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

وانەی هاوینیی فێرگەی ئەدەب لە بۆکان کۆتایی پێ هات

11:45 - 28 خەرمانان 2720

وانەکانی هاوینیی فێرگەی ئەدەب لە بۆکان کۆتایی پێ هات و جێژنێکی تایبەت بەو بۆنەوە بەڕێوە چوو.

ڕۆژی چوارشه‌ممه ڕێکەوتی ٢٦ی خەرمانان، ڕێوڕەسمی کۆتایی خولەکانی فێرکاریی کوردیی بنکەی فێرکاریی ئەدەب لە بۆکان بە بەشداریی کۆمەڵێک لە هۆگرانی زمان و ئەدەبیاتی کوردی بەڕێوە چوو.

لەو ڕێوڕەسمەدا ژمارەیەک لە مامۆستایان و وانەبێژان بەشدار بوون.