کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

واکسەنی کۆرۆنا بە دەستی دوو پرۆفیسۆری کورد دروست کراوە

17:53 - 1 سەرماوەز 2720

واکسەنی "بایۆنتتێکـ"ـی کۆرۆنا لەلایەن دوو پرۆفیسۆری کورد دانیشتووی وڵاتی ئاڵمان دروست کراوە.

ئەم واکسەنە لەلایەن ژن و مێردێکی کورد خەڵکی شاری "ئەسکەندەروون" و "ماڵاتیا "ی کوردستانی باکوور بە ناوەکانی "ئولزەم توورەجی" و "ئوگور ساهین" دروست کراوە.

دوکتور "ئەکرەم ناسان" سەرۆکی بەشی فریاکەوتن لە "بێرلین" باسی لەوە کردووە کە ئەو دوو واکسەنە کار لەسەر نەهێشتنی نیشانەکانی کۆرۆنا و کەمکردنەوەی ماوەی تووشبوون دەکات.

ئەو واکسەنە لەلایەن کۆمپانیای "فایزە" و "بایۆنتێکـ"ـی ئاڵمان بەرهەم دەهێنرێت.

ئەم دوو پڕۆفیسۆرە ڕایانگەیاندووە کە باشترین چارەسەر بۆ کۆرۆنا ئەوەیە کە خەڵک هۆشیار بکرێنەوە.