بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا پێرسۆنێلی زانکۆی "سنە" ناچارن واکسەنی کۆرۆنای "بەرەکەت" بووەشێنن کە دروستکراوی ئێرانە.
سەرچاوەکان باس لەوە دەکەن کە هەتا ئێستا بەشێکی زۆر لە پێرسۆنێلی ئەو زانکۆیە ئەو واکسەنەیان لە خۆیان داوە، لە حاڵێکدا ئاخوندەکان و کاربەدەستانی باڵای ڕێژیم لەو واکسەنە کەڵک وەرناگرن.
ڕێژیمی ئێران لە ٤ واکسەنی "سپوتنیک وی، ئاسترازێنکای ئاکسفۆرد، سینۆفام و کوکسین" و ٢ واکسەنی ئێرانی بە ناوەکانی "سوبرانا ٠٢ و کووئێران بەرەکەت" دژی کۆرۆنا بۆ خەڵکی ئاسایی کەڵک وەردەگرێت.
کەڵکوەرگرتنی ڕێژیمی ئێران لە ٢ واکسەنی "کووئیران بەرەکت و سوبرانا ٠٢" لە حاڵێکدایە کە ڕەوتی تاقیکردنەوەی ئەو واکسەنە لە ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانیدا پەسەند نەکراوە.