کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

وتنەوەی زمانی چینی لە ئێراندا دەکەوێتە بواری جێبەجێ کردنەوە

12:30 - 30 خەرمانان 2720

بەرپرسێکی وەزارەتی پەروەردە و بارهێنانی ڕێژیمی ئێران وتوویەتی، زمانی چینی وەک زمانەکانی دیکە بە قوتابیانی ئێرانی دەوترێتەوە.

"عەلی موحێبی" سەرپەرەستی پلاندارێژیی وانەکان لە وەزارەتی پەروەردە و بارهێنانی ڕێژیم وتوویەتی، لە ساڵی داهاتووی خوێندندا زمانی چینی لە قوتابخانەکانی ئێران دەچێتە بواری جێبەجێ کردنەوە و بۆ ئەو مەبەستە ئامادەکاریمان کردووە.

ناوبراو وتنەوەی زمانی چینی و عەرەبی لە قوتابخانەکانی ئێرانی وەک "حەقی هەڵبژاردنـ"ـێک بۆ قوتابیان وەسف کردووە.

"موحێبی" لە درێژەدا ئاماژەی بەوە کردووە وتنەوەی زمانە بیانییەکان یەکێک له ١١ تەوەرە سەرەکاییەکانی پەروەردە و بارهێنانە لە بەرنامەی کاریی ئێمەدا.