کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئوتووبووسێکی هەڵگری هەواڵنێرانی ژینگەیی لە ڕێگای "نەغەدە" وەرگەڕا

12:24 - 3 پووشپەڕ 2721

ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ٢ی پووشپەڕ ئوتووبووسێکی هەڵگری هەواڵنێرانی ژینگەیی لە ڕێگای "نەغەدە" وەرگەڕا کە لە ئەنجامدا دوو هەواڵنێر گیانیان لەدەست داوە و چەندین کەسی دیکەش بریندار بوون.

ئەو ئوتووبووسه سەرجەم ٢٦ کەسی تێدا بووە کە زۆربەیان هەواڵنیر بوونە. لەو ٢٦ کەسە ٢١ کەسیان بریندار دەبن و ٢ کەسیان گیانیان لەدەست دەدەن.

شوناسی ئەو دوو هەواڵنێرەی گیانیان لەدەست داوە "ڕیحانە یاسینی و مەهشاد کەریمی" لە هەواڵنێرانی "ئیرنا و ئیسنا" بوونە.

ئەو هەواڵنیرانە سەردانی تۆنێلی "کانی سێو" لە پیرانشاریان کردبوو و لە ڕێگای گەڕانەوە تووشی ئەو ڕووداوە بوونه.

کاربەدەستانی ڕێژیمی ئێران دەڵێن ئەو ئوتووبووسە تۆرمزی بڕیوە بۆیە تووشی ئەو ڕووداوە بوونه.

پرۆژەی تۆنێلی "کانی سێو" پرۆژەیەکی ئەمنییەتییە و وەرگەڕانی ئەو ئوتووبووسە گوماناوییە.