وتووێژ: سه‌لام ئیسماعیل‌پوور
تیشك: بۆچی سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕبوونی ماوه‌یه‌كی زۆر له سه‌رهه‌ڵدانی خه‌ڵكی سووریه و ده‌ورگێڕانی گرووپی داعیش له وهرچهرهخانهكانی ئه‌م وڵاته‌دا و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یكه له یه‌ك ساڵی دواییدا پێشكه‌وتنێكی به‌رچاو له ئیش و كاره‌كانی ئه‌م گرووپه له سووریه نابیندرێن، به‌ڵام هه‌ر ئه‌م هێزانه كاتێك به شێوه‌یه‌كی جیددی هاتنه نێو گۆڕه‌پانی وه‌رچه‌رخانه‌كانی عێراق، بینیمان به‌شێكی به‌رچاو له جوگرافیای عێراق كه‌وته ژێر ڕكێف و ده‌سه‌ڵاتی ئه‌م گرووپه؟
شەرەفی: ئه‌م كرده‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ جیاوازیی گۆڕه‌پانی كرده‌وه تیرۆریستییه‌كان و ئه‌و كار و چالاكییانه‌ی كه ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له دوو وڵاتی سووریه و عێراقدا به‌ڕێوه‌ی بردووه. ده‌بینین كه له سووریه‌دا وێڕای حكوومه‌تی ناوه‌ندی و سوپای ئه‌م وڵاته، له شه‌ڕ له‌گه‌ڵ دژبه‌راندا گرووپگه‌لێكی دیكه‌ش بوونیان هه‌یه بۆ وێنه ئه‌لنۆسره و هه‌مان ده‌وڵه‌تی ئیسلامی یان داعش، كورده‌كان و هه‌موو ئه‌مانه جگه له‌وه‌یكه له چوارچێوه‌ی سووریه‌دا خه‌ریكی شه‌ڕن، له به‌رامبه‌ر حكوومه‌تی ناوه‌ندیدا، سوپای ئازاد یان كورده‌كان یان ئه‌لنۆسره یان هه‌ر ئه‌م ده‌وڵه‌تی ئیسلامییه چه‌شنێك له هاوگرتوویی و هاوكارییان تێدا به‌دی نه‌ده‌كرا و ناشكرێ. جگه له‌مه، ڕه‌نگه هه‌ر كامه‌یان زیاتر له‌وه‌یكه له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی ناوه‌ندیی به‌شار ئه‌سد له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌دا بن، له‌گه‌ڵ یه‌كتردا له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌دان و ئه‌مه ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌یكه پانتای چالاكی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له سووریه به هۆی هه‌بوونی ڕه‌وتگه‌لێكی دیكه جگه له ده‌وڵه‌تی ئیسلامی به‌رته‌سكتر بێ و له‌سه‌ره‌خۆتر به‌ڕێوه بچێت، به‌ڵام پانتای چالاكییه تیرۆریستییه‌كان و هه‌وڵه تێكده‌رانه‌كانی ئه‌م گرووپه له عێراقدا به شێوه‌یه‌كی دیكه‌یه. ده‌یبینن كه له ناوچه سوننه‌نشینه‌كاندا، عه‌شیره سوننه مه‌زهه‌به‌كانی ناوچه‌كانی مووسڵ و تكریت و دیاله له ڕاستیدا له حكوومه‌تی ناوه‌ندی و ده‌وڵه‌تی ئاغای مالكی ناڕازیی بوون و دژایه‌تییان ده‌كرد له‌گه‌ڵ كار و كرده‌وه‌كانی ده‌وڵه‌تی ناوبراودا. جگه له‌مانه، نه‌قشبه‌ندییه‌كان و پاشماوه‌كانی ڕێژیمی پێشووی به‌عسیش بوونیان هه‌یه و له ڕاستیدا ده‌كرێ بوترێ كه ناوچه‌كانی مووسڵ و تكریت و ئه‌مانه ئاخێزگه‌ی حیزبی به‌عس بوون. هه‌ر بۆیه، وێڕای ئه‌وه‌یكه ئه‌مانه له‌وانه‌یه هه‌ندێ جیاوازییان له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی ئیسلامی یان هه‌مان داعیشی پێشوو له باری سیاسی یان ڕه‌نگه له باری كرده‌وه و ڕه‌فتاره‌وه كه له ناوچه‌كه‌دا به‌ڕێوه‌ی ده‌بن، هه‌بێت، به‌ڵام به‌گشتی جۆرێك له هاوگرتووی و یه‌كگرتووییان پێكه‌وه هه‌یه كه ده‌توانن له به‌رامبه‌ر ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندیدا ده‌ست بده‌نه وه‌ها ئۆپراسیۆنێك كه له ماوه‌ی یه‌ك دوو ڕۆژدا ناوچه‌یه‌كی به‌رفراوان بخه‌نه ژێر ڕكێفی خۆیانه‌وه. له‌م پێوه‌ندییه‌دا هێما كردن بۆ پرسێكی دیكه‌ش گرینگه و ئه‌وه‌ش ئه‌مه‌یه كه بۆچی سوپای عێراق به‌مشێوه پاشه‌كشه‌ی كرد؟ وێڕای ئه‌وه‌یكه ئه‌و لایه‌نانه‌ی كه هێمام بۆ كردن هه‌موویان هاوكار بوون و ڕه‌نگه له به‌رامبه‌ر سوپای عێراقدا هاوپه‌یمان بوون به‌ڵام سوپای عێراقیش له‌م ناوچه‌یه‌دا سوپایه‌ك نه‌بوو كه پاڵپشتی خه‌ڵكی له‌گه‌ڵ بێت. سوپای عێراق له سه‌رده‌می ئاغای مالكیدا به شێوه‌یه‌ك پاكتاو كرابوو كه زیاتر له هه‌شتا له سه‌دی ئه‌و سوپایه له په‌یڕوانی مه‌زهه‌بی شێعه پێكهاتبوو. وه‌ها سوپایه‌ك له ناوچه سوننه‌نشینه‌كاندا به شێوه‌یه‌كی سروشتی پاڵپشتی خه‌ڵكیان له‌گه‌ڵ نابێت، سوپایه‌ك كه پاڵپشتیی خه‌ڵكی له‌گه‌ڵ نییه و ڕه‌نگه له ڕوانگه‌ی خه‌ڵكی ناوچه‌كه و باڵاده‌ستانی عه‌شیره سوننه‌كان و ته‌نانه‌ت ده‌وڵه‌تی ئیسلامی و نه‌قشبه‌ندییه‌كان و پاشماوه‌كانی حیزبی به‌عس ته‌نیا وه‌ك بێگانه‌یه‌ك سه‌یر بكرێ كه له‌وێدا بوونیان هه‌یه. ئه‌مه بوو كه ئه‌م گرووپانه له‌م ناوچه‌یه‌دا هاوكاریی خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌یان تا ڕاده‌یه‌ك له‌گه‌ڵدا بوو و هاوگرتوویی ئه‌م هێزانه سه‌ره‌ڕای ئه‌و جیاوازییانه‌ی كه له‌گه‌ڵ یه‌ك هه‌یانبوو، بوو به هۆی ئه‌وه‌یكه ئه‌و شته‌ی كه له سووریه به هێواشی ده‌چووه پێش، له عێراق هه‌م به‌رینتر بێت و هه‌م به‌ربڵاوتریش به‌ڕێوه بچێت.
تیشك: پاش داگیركردنی شه‌نگال، هۆكاری پێشڕه‌ویی خێرا و سه‌ره‌تایی هێزه ئیسلامییه‌كان له خاكی هه‌رێمی كوردستان تا نزیك شاری هه‌ولێر و ڕاوه‌ستان و پاشه‌كشه‌یان له رۆژانی دواتردا چ بوو؟
شەرەفی: ئه‌م پێشڕه‌وییانه‌ی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له ڕۆژه یه‌كه‌مه‌كاندا ده‌رئه‌نجامی دوو پرس بوون، یه‌كه‌م ئه‌وه‌یكه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان یان خه‌ڵكانی نیشته‌جێی هه‌رێمی كوردستان به شێوه‌یه‌ك خڵافان، یانی به دووره‌دیمه‌نی ئه‌وه‌یكه ئه‌م هێزانه به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندییان له ئه‌جندای كاریی خۆیاندا داناوه و داگیركردن و ده‌سبه‌سه‌رداگرتنی به‌غدادیان له به‌رنامه‌دا بوو، پێیان وانه‌بوو كه به‌مشێوه و به‌م جۆره هێرش بكه‌نه سه‌ر ناوچه‌كانی ژێر دسه‌ڵاتی هه‌رێمی كوردستان. هه‌ربۆیه جۆرێك نائاماده‌یی له نێو هێزی پێشمه‌رگه‌دا ده‌بینرا. جگه له‌مه، هێزه‌كانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له باری كه‌ره‌سته‌ی سه‌ربازیی زۆر ته‌یارتر بوون به‌و چه‌ك و چۆڵانه‌ی كه له سوپای عێراق به ده‌سكه‌وت به‌ده‌ستیان هێنابوو، دژی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه به‌كاریان هێنا، له حاڵێكدا كه ئه‌و كه‌ره‌سته و چه‌ك و چۆڵانه‌ی كه ده‌بوایه له ده‌ستی هێزی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی كوردستاندا بێت بۆ به‌ره‌نگاریی و پاراستنی هه‌رێمه‌كه له به‌رامبه‌ر چه‌ك و چۆڵی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی‌دا زۆر ناهاوسه‌نگ بوو. به‌ڵام پاش چه‌ن ڕۆژ كه هێزی پێشمه‌رگه سازماندهییهكی نوێیان به خۆیانه‌وه بینی و ئه‌و ئاماده‌كارییانه‌ی كه بۆ به‌ره‌كانی شه‌ڕ كران و پاشان یارمه‌تی سه‌ربازیی و چه‌ك و چۆڵی وڵاتانی بیانی كه گه‌یشته ده‌ستی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه بینیمان كه پاش چه‌ن ڕۆژ پێشڕه‌ویی سه‌ره‌تایی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی توانیان له هه‌نگاوی یه‌كه‌مدا، ئه‌م پێشڕه‌وییه‌ی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی بوه‌ستێنن و له قۆناغی دووهه‌مدا پاشه‌كشه‌یان پێ بكه‌ن. ئه‌م پرسی خافڵبوونه، پرسی ناهاوسه‌نگیی نێوان چه‌ك و چۆڵی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و هه‌موو ئه‌مانه بوون به هۆی ئه‌وه‌یكه كه له ڕۆژه‌كانی یه‌كه‌مدا ده‌وڵه‌تی ئیسلامی هه‌ندێ پێشڕه‌ویی بكات به‌ڵام له ڕۆژه‌كانی دواتردا پێش به‌م پێشڕه‌وییانه گیردرا و له ڕۆژانی دیكه‌شدا بینیمان كه هێزی پێشمه‌گه‌ری هه‌رێم پێشڕه‌وییان كرد و پاشه‌كشه‌یان به هێزه‌كانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی كرد.
تیشك: حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران له هه‌مان ڕۆژانی یه‌كه‌می هێرشی داعیش بۆ سه‌ر كوردستان به ده‌ركردنی ڕاگه‌یه‌نراوێك وێڕای پاڵپشتی له خه‌ڵك و هه‌رێمی كورستان ڕایگه‌یاند كه ئه‌گه‌ر هه‌رێمی كوردستان و كاربه‌ده‌ستانی پێوه‌ندیدار داوامان لێ بكه‌ن ئاماده‌ین كه ته‌نانه‌ت له به‌ره‌كانی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ ئه‌م گرووپه‌دا هه‌م هێز ڕه‌وانه بكه‌ین و هه‌م به شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ و چالاكانه به‌شداریی بكه‌ین له‌و شه‌ڕه‌دا و له ڕۆژانی دواتردا به كرده‌وه ئه‌م كاره‌ی كرد، هانه‌ی ئه‌م حیزبه بۆ ئه‌م كرده‌وه‌یه واته ئاماده‌بوونی سه‌ربازیی له به‌ره‌كانی شه‌ڕ دژی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی چ بوو؟
شەرەفی: یه‌كه‌م ئه‌وه‌یكه حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران كه چه‌ن ڕۆژ پێش ئێستا جێژنی شه‌ست و نۆهه‌مین ساڵوه‌گه‌ڕی دامه‌زرانی خۆی به‌ڕێوه برد، له هه‌موو ئه‌م ماوه‌دا به‌رده‌وام بۆ دابینكردنی دێموكراسی و ده‌سته‌به‌ركردنی مافه‌كانی نه‌ته‌وه‌ی كورد بۆ به‌ره‌وپێش بردنی دادوه‌ری، به‌رابه‌ری، هاوتایی و سڕینه‌وه‌ی هه‌ر چه‌شنه سته‌مێك له كۆمه‌ڵگادا خه‌باتی كردووه، دژی تیرۆو و خه‌ڵك ڕفاندن و كاولكاریی بووه و هیچ كام له‌م شێوازانه‌ی نه ته‌نیا له ئه‌جندای كاریی خۆیدا دانه‌ناوه به‌ڵكوو ده‌توانین بڵێین كه ئیدانه‌شی كردووه. هه‌ربۆیه، كاتێ بینیمان كه هێزێكی چه‌كداری دواكه‌وتوو به ئایدیایه‌كی دواكه‌وتووانه و توندوتیژی له‌ڕاده‌به‌ده‌ر هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان و خوشكان و برایانی ئێمه و به‌زه‌ییان به كچان و ژنان و پیران و په‌ككه‌وتان نایه‌ت، سروشتییه له وه‌ها هه‌لومه‌رجێكدا، حیزبێك كه خۆی له به‌ره‌ی جیهانی دژی تیرۆر ده‌بینێته‌وه، ئاماده‌یه كه له‌م شه‌ڕه‌دا دژی تیرۆریسم به‌شداریی بكات. ده‌زانن كه حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران به‌رده‌وام خۆی قوربانیی تیرۆریسم بووه و ئه‌مه‌ش هۆكارێكه بۆ هاوسۆزیی و هاوده‌نگی له‌گه‌ڵ خوشك و برا كورده‌كانمان له كوردستانی عێراق. دووهه‌م ئه‌وه‌یكه ڕه‌نگه پازده هه‌زار كه‌س له كورده‌كانی كوردستانی ئێران به هۆكاری سیاسی له ژێر به‌دواداچووندان و بۆ ده‌ربازبوون و خۆ ڕزگار كردن له به‌دواداچوون و ئه‌شكه‌نجه و ئیعدامی ڕێژیمی كۆماری ئیسلامی په‌نایان هێناوه بۆ كوردستانی عێراق، هه‌ربۆیه بمانهه‌وێ و نهمانههوێ، ڕاسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ چاره‌نووسی ئه‌م پازده هه‌زار كه‌سه كه‌م یان زۆر گرێدراوی چاره‌نووسی خه‌ڵكانی كوردستانی عێراقه و بۆیه هه‌ر ئاماده‌بوونێ له‌م به‌رانه و داكۆكی له هه‌رێمی كورستان به شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ داكۆكی له‌م پازده هه‌زار كه‌سه‌یه كه له كوردستانی ئێرانه‌وه هاتوون بۆ كوردستانی عێراق. هه‌ر بۆیه به پێی باوه‌ڕی ئێمه به دێموكراسی و خه‌بات دژی تیرۆریسم و بۆ پاراستنی گیانی ئه‌مانه و له ته‌نیشت ئه‌مانه‌شدا بۆ هاوسۆزیی، هاوده‌نگی و پاڵپشتی له هه‌رێمی كوردستان، ڕاگهیهنراوێكمان ده‌ركرد كه ئه‌گه‌ر داوامان لێ بكرێت، ده‌ڕۆینه به‌ره‌كانی شه‌ڕه‌وه. بۆچی وتمان ئه‌گه‌ر داوامان لێ بكرێت؟ چونكوو له وه‌ها هه‌لومه‌رجێكی هه‌ستیاردا ئه‌گه‌ر هه‌ر هێزێك سه‌ره‌ڕۆیانه بڕواته نێو كێشه‌كه‌وه و له پلاندانان و هه‌ڵكه‌وته‌كانی گۆڕه‌پانی جه‌نگ و تێكهه‌ڵچوونه‌كان زانیارییه‌كی نه‌بێت، له‌وانه‌یه خه‌سارێكی به‌ر كه‌وێت و له هه‌مان حاڵ‌دا وه‌ك ده‌ستێوه‌ردان له كاروباری به‌شێكی دیكه‌ی كوردستان له قه‌ڵه‌م ده‌درێت كه ئێمه دژی ئه‌م دهستێوهردانانهین، به‌ڵام كه له ئێمه داوا كرا، به هه‌مان شێوه كه وتم له ئاست توانای خۆماندا له به‌ره‌كانی شه‌ڕ ئاماده ده‌بین، به شه‌وێك ده‌فته‌ری سیاسی ئێمه بڕیاری دا و له هه‌مان شه‌ودا توانیمان فه‌رمانده‌رانی سه‌ربازیی و ژماریه‌ك له هێزه‌كانی خۆمان ڕێك بخه‌ین و له ڕاستیدا ستادی عهمهلیاتیمان پێك هێنا و هه‌مان ئه‌و شه‌وه تا به‌یانی ئه‌م ستاده پێشمه‌رگه‌كانیان ئاماده كرد. كاتژمێر ٦ی به‌یانی هه‌مان ڕۆژ بینیمان كه هێزه‌كانی ئێمه ئاماده، سه‌رزیندوو و ئۆگرانه و به شانازییه‌وه به‌ره‌و به‌ره‌كانی شه‌ڕ وه‌ڕێ كه‌وتن. له‌وێش ده‌سبه‌جێ پاش گه‌یشتنیان و جێگیربوونیان له مهتهرێزهكانی پێشه‌وه‌ی ئه‌م شه‌ڕه هه‌ندێ سه‌ركه‌وتنیان تۆمار كرد و دوو گوندیان ئازاد كرد، چه‌ن سه‌یاره‌ی هێزه‌كانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامیان ئاگر تێبه‌ردا، هه‌ندێ كه‌سیان له نێو برد و كهسانێكیشیان به دیل گرت و ئه‌مه سه‌ركه‌وتنێ بوو. دواتر داوا له ئێمه كرا كه بگه‌ڕینه‌وه بۆ شوێنه‌كانی خۆمان و ئێمه‌ش به هه‌مان شێوه كه داوامان لێ كرا و ڕۆیشتین، به هه‌مان شێوه‌ش كه داوامان لێ كرا گه‌ڕاینه‌وه.
تیشك: به سه‌ره‌نجدان به هێماكانی ئێوه كه پێشمه‌رگه‌كانی حیزب له‌م شه‌ڕه‌دا به شێوه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتووانه ئاماده بوون و به پێی ئه‌وه‌یكه له‌سه‌ر بڕیاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیارتان دابوو كه هێزه‌كانتان ڕه‌وانه‌ی به‌ره‌كانی شه‌ڕ بكه‌ن، بۆچی به‌م خێراییه كاربه‌ده‌ستانی هه‌رێمی كوردستان داوایان له حیزب كرد كه پاشه‌كشه به هێزه‌كانی بكات و وێڕای ئه‌م ده‌سپێكه سه‌ركه‌وتووانه، پێشیان به ئاماده‌بوونی پێشمهرگهمانی حیزبی دێموكرات له به‌ره‌كانی شه‌ڕ گرت؟ ده‌وترێ كه هۆكاری ئه‌م كرده‌وه‌یه، گوشاره‌كانی ڕێژیمی ئێران بۆ سه‌ر حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بووه. به‌ڵام بۆچی ده‌بێ كۆماری ئیسلامی وه‌ها داوایه‌ك بكات له حكوومه‌تی هه‌رێمی كورستان؟
شەرەفی: هۆكاری ئه‌م پرسه به ڕوونی بۆ خۆیشمان دیار نییه. ئێمه ئه‌م پرسیاره‌ی ئێوه‌مان له شوێنه پێوه‌ندیدار و جێگه‌ی متمانه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كورستان كردووه، به‌ڵام وه‌ڵامێكمان وه‌ر نه‌گرتووه‌ته‌وه، به‌ڵام به هه‌مان شێوه كه هێماتان بۆ كرد ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌یكه له ژێر گوشاری كۆماری ئیسلامی‌دا بووبێ زۆر به‌هێزه، بۆچی؟ یه‌كه‌م ئه‌وه‌یكه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یكه حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران حیزبێكی دێموكرات بووه و هه‌یشه و بۆ دێموكراسی و دژی دیكتاتۆریه‌ت و حكوومه‌ته دواكه‌وتووه‌كانی وه‌ك كۆماری ئیسلامی خه‌بات ده‌كات و بۆ خۆیشی قوربانیی تیرۆریزمه و ڕێبهرانێك وه‌ك دوكتۆر قاسملوو و دوكتۆر شه‌ره‌فكه‌ندی له لایه‌ن تیرۆریسته‌كانی كۆماری ئیسلامییه‌وه شه‌هید بوون و چه‌ن سه‌د كه‌س له كادر و پێشمه‌رگه‌كانمان له شوێنه جیاجیاكانی حیهان و ته‌نانه‌ت هه‌رێمی كوردستان له لایه‌ن تیرۆریسته‌كانی كۆماری ئیسلامییه‌وه تیرۆر كراون، به‌م حاڵه‌ش كۆماری ئیسلامی تۆمه‌تی تیرۆریست بوون له حیزبی دێموكرات ده‌دات. بۆ كۆماری ئیسلامی قورس ته‌واو ده‌بێت ئه‌و هێزه‌ی كه به تیرۆریست تۆمه‌تباری ده‌كات له ده‌ره‌وه‌ی خاكی خۆیدا خه‌ریكه له گه‌ڵ تیرۆریسم شه‌ڕ ده‌كات و ته‌نانه‌ت ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ڕه‌نگه بڕوایان به كۆماری ئیسلامی هه‌بێت ده‌یبینن كه به‌مشێوه نییه و له ڕاستیدا ئه‌مه تۆمه‌تێكی بێ بنه‌مایه. دووهه‌م ئه‌وه‌یكه كۆماری ئیسلامی به‌رده‌وام وتوویه‌تی كه حیزبی دێموكرات حیزبێكی هه‌ڵوه‌شاوه‌یه و ئه‌مانه له‌نێو چوون و ئاسه‌وارێكیان لێ نه‌ماوه. له‌م پێوه‌ندیه‌شدا ساڵانێكی دوور و درێژ تۆی ڕه‌شبینی و دووبه‌ره‌كی و خه‌مساردی و هیوابڕاویی له دڵی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستاندا چاندووه، به‌ڵام ده‌بینێ كه ئه‌م هیزه به شه‌وێك ده‌چێته نێو شه‌ڕێكی مه‌زنه‌وه و ئه‌م ئاماده‌ییه‌ی هه‌یه كه یه‌ك شه‌وه هێزه‌كانی ته‌یار بكات و ڕه‌وانه‌ی به‌ره‌كانی شه‌ڕیان بكات و بڕۆنه مهتهرێزهكانی پێشه‌وه‌ی شه‌ڕ و ده‌بینین كه ئه‌م ساوێری له‌نێوچوونی حیزبی دێموكراته ته‌نانه‌ت له نێو ئه‌و كسانهشی كه بڕوایان به‌م ڕێژیمه‌یه، ده‌بێته بڵقی سه‌ر ئاو و ئه‌وان ده‌بینن كه نا به‌مشێوه‌یه نییه. سێهه‌م ئه‌وه‌یكه كۆماری ئیسلامی كاتێ كه بینی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران له ڕیزه‌كانی هه‌ره پێشه‌وه‌ی شه‌ڕ سه‌رقاڵی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی ئیسلامی بوون، به هه‌زاران كه‌س له گه‌نجانی كورد له كوردستانی ئێران ئاماده‌یی خۆیان ده‌ربڕی و به ئێمه‌یان ڕاگه‌یاند كه خوازیارن هه‌رچی خێراتر پێوه‌ست بن به ڕیزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران و له‌م شه‌ڕه‌دا به‌شداریی بكه‌ن. ئه‌مه‌ش به‌دڵی كۆماری ئیسلامی نه‌بوو. هه‌ربۆیه ئه‌گه‌ر كۆماری ئیسلامی به‌ڕاستی ناته‌با بێ له‌گه‌ل ده‌وڵه‌تی ئیسلامی‌دا و به هه‌مان شێوه كه بانگه‌شه ده‌كات ئه‌و ده‌وڵه‌ته به دژ یان دوژمنی خۆی ده‌زانێ، به شێوه‌یه‌كی بنه‌ڕه‌تی ده‌بوایه پێشوازیی لێ كردبایه، به‌ڵام بۆ كۆماری ئیسلامی ئه‌و شتانه‌ی كه باسم كردن، گرینگتر له‌مه بوون كه بتوانێ ئاماده‌بوونی هێزێكی سیاسی كوردی كورستانی ئێران له به‌ره‌كانی شه‌ڕدا قبووڵ بكات. به هه‌مان شێوه كه وتم، ئێمه به پێی ویست و داواكاریی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌و شه‌ڕه‌دا ئاماده بووین و كاتێكیش داوایان لێ كردین بگه‌ڕینه‌وه، گه‌ڕاینه‌وه. به‌ڵام هۆكاری سه‌ره‌كییه‌كه‌ی له شوێنه پێوه‌ندیداره‌كانه‌وه به ئێمه ڕانه‌گه‌یه‌ندرا. گوایه ته‌نیا به‌رژه‌وه‌ندییه‌كه له‌مه‌دا بووه، ئێستا به هه‌ر هۆكارێ، به‌ڵام به سه‌ره‌نجدان به‌و هۆكارانه‌ی كه باسم كردوون، ئاماژه‌كان وا پیشانی ده‌ده‌ن كه هۆكاری ئه‌م داواكارییه، گوشار له لایه‌ن كۆماری ئیسلامییه‌وه بووه.
تیشك: پاش نزیكبوونه‌وه‌ی هێزه‌كانی داعیش له هه‌ولێر، پێته‌ختی هه‌رێمی كوردستان ده‌بینین كه وڵاتانی ڕۆژاوایی و له سه‌رووی هه‌موویانه‌وه ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا خێرا دژكرده‌وه‌یان له خۆیان پیشان دا و فه‌رمانی دا كه فڕۆكه شه‌ڕكه‌ره‌كانی ئه‌م وڵاته له بنكه‌ی سه‌ربازی ئهنجرلیكی توركییه‌وه بفڕن و بنكه‌كانی داعیش بوردمان بكه‌ن و هه‌ر به‌م پاڵپشتییانه و هه‌روه‌ها پاڵپشتییه مرۆییه‌كانیان له ئاواره‌كانی ئه‌م شه‌ڕه، بارودۆخه‌كه به قازانجی هه‌رێمی كوردستان گۆڕدرا. به سه‌ره‌نجدان به‌وه‌یكه له وه‌رچه‌رخانه‌كانی سووریه و ته‌نانه‌ت له وه‌رچه‌رخانه‌كانی عێراق پێش له هێرشی داعیش بۆ سه‌ر كوردستان چه‌ندین جار داواكاریی سه‌ربازیی له ئا‌مریكا هاته گۆڕێ، به‌ڵام ئه‌مریكا خۆی له‌م داواكارییانه به‌دوور گرت، به‌ڵام بۆچی له‌م بڕگه‌دا به قازانجی هه‌رێمی كوردستان به‌م خێراییه هاته سه‌ر خه‌ت؟ هه‌ڵسه‌نگاندنی ئێوه له ئامانج و هانه‌كانی ڕۆژاوا له‌م پێوه‌ندییه‌دا چییه؟
شەرەفی: یه‌كه‌م ئه‌وه‌یكه وڵاته ڕۆژاواییهكان و له سه‌رووی هه‌موویانه‌وه ئه‌مریكا به‌رده‌وام هه‌ستیار بوون له‌هه‌مبه‌ر هه‌بوونی گرووپه تیرۆریستییه‌كان، به‌ڵام ئه‌مریكا له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ پرسی سووریه‌دا تا ڕاده‌یه‌ك له‌هه‌مبه‌ر ده‌ستێوه‌ردانی سه‌ربازیی و هێرش بۆ سه‌ر گرووپه تیرۆریستییه‌كان هه‌ندێ پارێزی هه‌بوو و هۆكاره‌كه‌شی ئه‌مه‌یه كه له سووریه ده‌وڵه‌ت و سوپا هه‌یه، پاڵپشتی ڕووسیه هه‌یه، پاڵپشتی كۆماری ئیسلامی هه‌یه، هه‌موو ئه‌مانه پێش به‌وه ده‌گرن كه ئه‌مریكا یان ڕۆژاوا به شێوه‌یه‌كی گشتی له‌وێدا یان به شێوه‌ی ده‌ستێوه‌ردان یان ته‌نانه‌ت هاوكاریكردن له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تانی ڕووسیه و كۆماری ئیسلامیی ئێران بڕۆنه نێو گۆڕه‌پانی شه‌ڕه‌كه، چونكوو ئه‌م كرده‌وه له ڕاستیدا جۆرێك یارمه‌تیدانی دیكتاتۆری به‌شار ئه‌سه‌د دێته ئه‌ژمار، ڕه‌نگه هۆكاره‌كه‌ی ئه‌مه بووبێ به‌ڵام له‌مه‌ڕ به‌غداد شتێكی دیكه‌یه. ڕاست كه ده‌ڵێن ده‌وڵه‌تی ئیسلامی مه‌به‌ستی داگیركردن و كونتڕۆڵی به‌غدادی بووه به‌ڵام ده‌وڵه‌تی عێراق بۆ خۆی كه‌ره‌سته‌ی سه‌ربازیی زۆره و ئه‌مریكا چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ی نه‌ده‌كرد كه ئه‌م سوپایه له ماوه‌ی ٤٨ كاتژمێردا چه‌ندین پارێزگای گه‌وره و پڕ حه‌شیمه‌تی خۆی چۆڵ بكات و بۆی ده‌رچێ و كه‌ره‌سته و چه‌ك و چۆڵه‌كانی بداته ده‌ستی ده‌وڵه‌تی ئیسلامییه‌وه، هه‌ر بۆیه له‌م پێوه‌ندییه‌دا هه‌ندێ پارێزی بوو، به‌ڵام له هه‌رێمی كوردستاندا ده‌بینێ كه حكوومه‌تێكی ناوچه‌یی هه‌یه كه له ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤییندا له‌باری دێموكراسی و له باری هاوگرتووی له‌گه‌ڵ كه‌لتووری ڕۆژاوا و ئه‌مانه خاڵی وه‌رچه‌رخانێكه بۆ ڕۆژاواییهكان و وێڕای ئه‌مه پێشتریش ڕوویداوه كه له به‌رانبه‌ر حكوومه‌تی به‌عسی عێراق هێڵی 36 ده‌ره‌جه‌ی بۆ پاڵپشتی و یارمه‌تیدان و ڕه‌نگه له چوارچێوه‌ی هه‌مان ئه‌و شته‌دا یان بگره زیاتر له‌وه له‌هه‌مبه‌ر هه‌لومه‌رجی ئێستای كوردستاندا هاوكاریی كردووه. یارمه‌تییه‌كانی ڕۆژاوا له ڕاستیدا دوو جۆره: یه‌كیان یارمه‌تییه سه‌ربازییه‌كانه كه هه‌ڵبه‌ته یه‌كه سه‌ربازییه‌كان و هێزی سه‌ربازیی و ئه‌م شته نییه، چونكوو كوردستانیش ئه‌وه‌نده پێویستی به‌م شتانه نییه، زۆربه‌ی یارمه‌تییه‌كانی ڕۆژاوا بریتی ده‌بێ له كه‌ره‌سته‌ی سه‌ربازیی كه ئێرانیش ئه‌م شته‌ی پێ خۆش نییه، چونكوو وا بیر ده‌كاته‌وه كه ئه‌م یارمه‌تییانه به تایبه‌تی له بواری چه‌ك و چۆڵدا بۆ هه‌رێمی كوردستاندا له داهاتوودا به قازانجی حكوومه‌تی ناوه‌ندیی شیعه‌ی عێراق نابێت. به‌م حاڵه‌ش یارمه‌تییان دا و ڕێژه‌ی ئه‌م یارمه‌تییانه به‌رفراوانه. یه‌ك وڵات، دوو وڵات و ته‌نانه‌ت چوار وڵات نین، زۆربه‌ی وڵاتانی دونیا ئه‌وانه‌ی كه توانای یارمه‌تی سه‌ربازییان هه‌یه، ئه‌وانه‌ی كه توانای به‌شداریی له شه‌ڕ دژی تیرۆریسمیان هه‌یه، هه‌موو ئه‌م وڵاتانه پاڵپشتییان له هه‌رێمی كوردستان كردووه، جگه له یارمه‌تییه سه‌ربازییه‌كان، زۆربه‌شیان یارمه‌تی مرۆڤدۆستانهشیان كردووه. خۆتان ده‌زانن كه ژماره‌ی ئاواره‌كان زۆرن، پاشان وڵاتانی ڕۆژاوایی باش ده‌زانن كه هه‌م له ڕه‌وتی قه‌یرانی سووریه و دواتریش له ناوچه ناوه‌ندییه‌كانی عێراقه‌وه و هه‌م ناوچه‌ی مووسڵیش و.... هه‌ركه‌س ڕای كردبوو و ئاواره ببوو په‌نایان بۆ دوورگه‌ی ئارامی ناوچه‌كه، هه‌رێمی كوردستان هێنابوو. یانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان خۆی له باری چه‌ك و چۆڵه‌وه توانایه‌كی ئه‌وه‌نده‌ی نییه و له وه‌ها هه‌لومه‌رجێكدا ده‌ژی. له كاتێكدا كه نزیك به یه‌ك ملوێن ئاواره له نه‌ته‌وه جیاوازه‌كان و پێڕه‌وانی ئایینه جیاوازه‌كانیشی ده‌بوایه په‌نا بدابایه. جگه له‌مه، ئێمه بینه‌ری ئه‌وه بووین كه وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی زۆربه‌ی ئه‌م وڵاتانه بۆ خۆیان هاتن بۆ هه‌رێمی كوردستان، خۆیان بارودۆخه‌كه‌یان له نزیكه‌وه بینی، تاوتوێیان كرد و بینیان كه به ڕاستی میوانداریی یه‌ك میلیۆن ئاواره له توانای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا نییه، ئه‌ویش به‌م دۆخه ئابوورییه و به‌و دژایه‌تییانه‌ی كه له لایه‌ن ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندییه‌وه له‌باری دارایی به سه‌ریدا سه‌پاوه، زۆربه‌یانی هان دا كه یارمه‌تییه مرۆڤدۆستانه‌كانی خۆیان به زووترین كات هه‌نارده‌ی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن و ڕێز له خۆڕاگری هێزی پێشمه‌رگه بگرن و له به‌رامبه‌ر ئه‌م گرووپه تیرۆریستییه‌دا له‌باری سه‌ربازیشه‌وه به‌هێزی بكه‌ن. هه‌ر بۆیه هاتوچۆی ئه‌م هه‌موو لێژنه دیپلۆماتیكه و وه‌زیرانی ده‌ره‌وه ههڵكهوتهیهكی زۆر له‌باری به هه‌وڵیر وه‌ك پێته‌ختی هه‌رێمی كوردستانی به‌خشیوه. جگه له‌مانه، كورده‌كانی پارچه‌كانی دیكه‌ی كوردستانیش هه‌م له‌باری پاڵپشتی و پشتیوانی مه‌عنه‌وی و هه‌م ئاماده‌بوون له شه‌ڕ و كۆكردنه‌وه‌ی یارمه‌تییه دارایی و غه‌یری داراییه‌كان چالاكانه هاتنه گۆڕه‌پانه‌كه. هه‌ر بۆیه ده‌بینین له شاره‌كانی كوردستانی ئێران‌دا یارمه‌تییه‌كی زۆر بۆ ئاواره ئیزه‌دییه‌كان و ئاواره‌كانی ناوچه‌كانی دیكه له هه‌رێمی كوردستاندا كۆ كرایه‌وه. كۆماری ئیسلامی‌یش له به‌رامبه‌ر هه‌ركام له ناوه‌نده‌كانی كۆكردنه‌وه‌ی ئه‌م یارمه‌تییانه، ناوهندێكیشی بۆ یارمه‌تیدانی خه‌ڵكی غه‌ززه دانابوو كه له‌وانه‌یه خه‌ڵك یارمه‌تی هه‌ر دووی ئه‌وانه بده‌ن، به‌ڵام به‌داخه‌وه تا ئه‌و جێگه‌ی كه ئێمه زانیارییمان هه‌یه ته‌نانه‌ت ئه‌و یارمهتیانهشی كه بڕیار بوو هه‌نارده‌ی هه‌رێمی كوردستان بكرێت، كۆماری ئیسلامی هه‌نارده‌ی غه‌ززه‌ی ده‌كات. هه‌ر بۆیه پشتیوانی كردن له كورده‌كان له لایه‌ن كۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌ییه‌وه، ڕێكخراوه مرۆڤدۆسته‌كان و یارمه‌تییه سه‌ربازییه‌كان هه‌موویان پێگه‌یه‌كی وایان به هه‌رێمی كوردستان به‌خشی كه بۆ به‌راورد كردن له‌گه‌ڵ سه‌رده‌می پێش له هێرشی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی نابێت.
تیشك: هێماتان كرد كه زیاتر له یه‌ك میلیۆن ئاواره له كوردستانی عێراقدا بوونیان هه‌یه و زۆربه‌ی ئه‌م ئاوارانه‌ی كه هێماتان پێ كردن، ئه‌و عه‌ره‌بانه‌ن كه ڕه‌نگه سه‌رده‌مێك له كاتی ده‌سه‌ڵاتی به‌عسدا له كوردستان نیشته‌جێ كرابوون. زۆركه‌س نیگه‌رانن كه ئه‌م ئاواره عه‌ره‌بانه كه په‌نایان بۆ هه‌رێم هێناوه، دواتر بیانووی نائه‌منی و یان هه‌ر هۆكارێكی دیكه نه‌یانهه‌وێ بگه‌ڕێنه‌وه بۆ شوێنه‌كانی خۆیان و ئه‌م پرسه پێكهاته‌ی حه‌شیمه‌تیی كوردستان به تایبه‌ت له ناوچهگهلێ وه‌ك كه‌ركووك بگۆڕێت و نه‌گه‌ڕانه‌وه‌یان هه‌رێمی كوردستان تووشی كێشه بكات، ئێوه تا چه‌ن ئه‌م شته به نیگه‌رانی ده‌زانن و هه‌ڵویستی حكووومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له په‌نا دان به‌م ئاوارانه چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنن؟
شەرەفی: ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی كه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له خۆی پیشانی داوه له ڕاستیدا هه‌ڵوێستێكی زۆر مرۆڤدۆستانه‌یه و یارمه‌تیدان به ئاواره‌كان له هه‌ر نه‌ته‌وه و ئایینێك پرسێكی ئه‌رێنییه كه دونیا ده‌یبینێ. ئه‌وه‌یكه عه‌ره‌به‌كانی ناوچه‌كانی دیكه‌ش وه‌ك ئاواره هاتوون بۆ هه‌رێمی كوردستان و له‌وێ نیشته‌جێ بوون، ڕه‌نگه به‌شێك له‌م سیاسه‌ته له لایه‌ن حیزبی به‌عس له چوارچێوه‌ی ته‌عریب یان تهعبیس یانی به به‌عسی كردن به‌ڕێوه چووبێت، به‌ڵام ئه‌و ئاكامه‌ی كه لێی شین بووه ئه‌وه‌نده به‌رچاو نه‌بوو و جگه له هه‌ندێ ناوچه‌ی وه‌ك كه‌ركووك، له باقی ناوچه‌كانی دیكه‌دا زۆر سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو، به‌م حاڵه‌ش هه‌ر ئێستاش ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی دڵنیا بوایه‌ت كه له ئه‌گه‌ری جێبه‌جێ كردنی مادده‌ی ١٤٠ و سه‌رژمێری ژماره‌ی دانیشتووانی ئه‌و ناوچانه‌ی كه هێشتا له چوارچێوه‌ی ئیداره‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا نین، ئاكامه‌كه‌ی به قازانجی ئه‌وان ته‌واو بوایه، تا ئێستا مادده‌ی ١٤٠ و داواكارییه‌كانی دیكه كورده‌كان كه له یاسای بنه‌ڕه‌تی ئه‌م وڵاته‌دا گونجێندراوه، ده‌خسته خانه‌ی جێبه‌جێ كردنه‌وه و به‌ڕێوه‌نه‌بردنی ئه‌م كرده‌وه‌ش هۆكاره‌كه‌ی ئه‌مه بووه كه ده‌وڵه‌ت دڵنیا نییه كه به‌مشێوه سیاسه‌ته‌كه‌ی سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست دێنێ و هه‌ر بۆیه نیگه‌رانه. دیاره له كۆڕ و كۆبوونه‌وه‌كاندا كورده‌كان باس له‌م نیگه‌رانییه ده‌كه‌ن، به‌ڵام من پێم وانیه كه كورده‌كان جارێكی دیكه ئیزنی ئه‌وه بده‌ن كسانێك كه وه‌ك ئاواره بوونه‌ته میوانی كورده‌كان، ئه‌گه‌ر ناوچه‌كانی خۆیان ئازاد كرا و داخوازییه‌كانیان جێبه‌جێ كرا، بیانهه‌وێ دیسان له هه‌رێمی كوردستان بمێننه‌وه. پێم وایه له‌م پێوه‌ندییه‌دا كورده‌كان ئه‌گه‌ر بیانهه‌وێ له‌هه‌مبه‌ر ئه‌م گۆڕانی دێمۆگرافییه ناوچه‌كانی كوردستان هه‌وڵێك دژی نیشته‌جێ بوونی ئه‌و ئاوارانه بده‌ن، بایه‌خی هیچ كام له‌و خزمه‌تانه‌ی كه كورده‌كان كردوویانه به‌م ئاوارانه له بیروڕای گشتیدا كه‌م نابێته‌وه و ئه‌مه مافی كورده‌كانه كه ئه‌وان بگه‌ڕێننه‌وه بۆ ناوچه‌كانی خۆیان.