وتووێژی گۆڤاری كه‌وانه له‌گه‌ڵ كاك مسته‌فا هیجری
بەشی دووهه‌م و كۆتایی
كه‌وانه: خه‌ڵكی كوردستان وه‌كوو زۆرینه ئایینێكی تایبه‌ت به خۆیانیان هه‌یه، ئیسراییلیش ئایینێكی تایبه‌ت به خۆی هه‌یه، به رای ئێوه ئایا په‌یوه‌ندیی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان یان به گشتی كورد له‌گه‌ڵ ئیسراییلدا باشه یان نا؟
مسته‌فا هجری: ئێمه وه‌كوو ئه‌حزابی سیاسی، وه‌كو گه‌لی كورد هیچ كێشه‌یه‌ك نابینین له‌وه‌ی كه په‌یوه‌ندی بگرین له‌گه‌ڵ ئیسراییل، یان له‌گه‌ڵ هه‌ر وڵاتێكی دیكه، ئێمه هیچ كێشه‌یه‌كمان نه وه‌كوو نه‌ته‌وه‌ی كورد نه وه‌كوو ته‌نانه‌ت كوردی ئێران له‌گه‌ڵ ئیسراییل نیه، له مێژووشدا قه‌د كێشه‌مان له‌گه‌ڵ ئیسراییل نه‌بووه، من به بۆچوونی خۆم پێموایه به‌گشتی خه‌ڵكی ئێرانیش به گشتی وایه هیچ كێشه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ ئیسراییل نیه، ئه‌وه‌ی كه پروپاگه‌نده دژی ئیسراییل ده‌كا كۆماری ئیسلامییه كه ده‌یه‌وێ وا پیشان بدات كه پارێزگاری له مافی ئیسلامییه‌كان به‌تایبه‌ت فه‌له‌ستینییه‌كان ده‌كا، پروپاگه‌نده‌ی كۆماری ئیسلامی بۆ هه‌موو كه‌س و ته‌نانه‌ت بۆ فه‌له‌ستینیه‌كانیش روون بووه‌ته‌وه، به‌ڵام ئه‌و دامه‌زراندنی په‌یوه‌ندییه به‌شێكی زۆری ئه‌به‌سترێته‌وه به لایه‌نی دیكه، بۆیه له باری خودی پێكهێنانی په‌یوه‌ندی، من هیچ كێشه‌یه‌ك نابینم، به‌ڵام به‌ستراوه‌ته‌وه ئایا لایه‌نه‌كه‌ی دیكه ئاماده‌یه ئه‌و كاره بكا یان نا، مه‌سه‌له‌كه ئه‌وه‌یه.
كه‌وانه: وڵاتانی هاوپه‌یمان پێداگرن له سه‌ر ئه‌وه‌ی كه سووریا ده‌بێ بڕووخێ، ئایا دوای رووخانی حكوومه‌تی سووریا، ده‌سپێكی راپه‌ڕێنێك له ئێران‌دا ده‌بێت، له‌و بواره‌دا داهاتووی حكوومه‌تی ئێران چۆن ده‌بینیت؟
مسته‌فا هجری: مه‌رج نیه كه دوای رووخانی سووریا له ئێران‌دا راپه‌ڕین روو بدا، به‌ڵام وه‌كو باسم كرد مه‌سه‌له‌ی رووخانی دیكتاتۆره‌كان له ناوچه‌كه‌دا هه‌ر كامه‌یان كه ده‌ڕووخێ كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئه‌وی دیكه‌یان ده‌اده‌نێ به‌تایبه‌تی له په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامیی ئێران و سووریادا مه‌سه‌له‌كه بڕێك جیاوازی هه‌یه، له‌و باره‌وه كه سووریا له واقیعدا وه‌كوو پردێكه له نێوان كۆماری ئیسلامی و فه‌له‌ستین و حزبوڵڵا كه لایه‌نگرانی كۆماری ئیسلامی تێدا هه‌ن. به نه‌مانی سووریا ئه‌و پرده ده‌ڕووخێ، یان بڵێم لانیكه‌م زۆر لاواز ده‌بێ. ئیدی كۆماری ئیسلامی ده‌ستی ئاوه‌ڵه نابێ وه‌كوو ئێستا بتوانێ به كه‌یفی خۆی ته‌داخول بكا له وڵاتانی ناوچه‌كه وه‌كوو لوبنان و فه‌له‌ستین و هه‌ڕه‌شه‌ی راسته‌وخۆ بكا له سه‌ر ئیسراییل، ئه‌وه‌ی نامێنێ و له واقیعدا ته‌نیا وڵاتێكی عه‌ره‌بیش كه تاكوو ئێستا له‌گه‌ڵ ئێران هاوپه‌یمانه سووریایه، به نه‌مانی وی ئه‌و ته‌نیا دۆسته‌ی خۆیشی له‌ده‌ست ده‌دا، زیاتر له پێشوو له نێو وڵاتانی ناوچه‌كه به‌تایبه‌تی له ناو وڵاتانی عه‌ره‌بیدا ده‌كه‌وێته په‌راوێزه‌وه. بێگومان خه‌ڵكی ئێرانیش به رووخانی حكوومه‌تی به‌شار ئه‌سه‌د كه له ژێر حمایه‌تی كۆماری ئیسلامیی ئێراندایه زۆرتر دڵخۆش ده‌بن، زۆرتر هان ده‌درێن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وانیش خه‌باتی خۆیان درێژه پێ بده‌ن و وه‌كوو خه‌ڵكی سووریا بتوانن دیكتاتۆره‌كه‌یان بڕووخێنن. كاریگه‌رییه‌كان كاریگه‌ریی ناڕاسته‌وخۆن، به‌ڵام له چه‌ندین لایه‌نه‌وه ئه‌و كاریگه‌رییه ناڕاستوخۆیانه داده‌نێته سه‌ر ئێران به شێوه‌ی نێگه‌تیڤ، بۆ سه‌ر خه‌ڵكی ئێران به شێوه‌ی پۆزه‌تیڤ.
كه‌وانه: جاران جیهان ببووه دوو بلۆكی شه‌رق و غه‌ربه‌وه، ئێستاش رووسیا و چین هه‌ر ده‌یانه‌وێ ئه‌و بلۆكه راگرن له به‌رامبه‌ر بلۆكی غه‌ربدا، هۆی چییه كه هێشتا رووسیا و چین رازی نابن به‌وه‌ی كه سووریا بڕووخێت؟ داوای چ شتێك له غه‌رب ده‌كه‌ن؟
مسته‌فا هجری: له واقیعدا ئه‌وه‌ی كه رووسیا و چین ده‌یكه‌ن نه‌ك له‌به‌ر ئه‌وه‌یه كه بیروباوه‌ڕیان به‌و سیستمه حكوومه‌تانه هه‌یه، به‌ڵكوو بۆ پاراستنی قازانج و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كی یه‌كجار زۆری بازرگانی و سیاسییه كه به بۆنی حكوومه‌تی به‌شار ئه‌سه‌د و كۆماری ئیسلامیی ئێران ده‌توانن له ناوچه‌كه‌دا بیپارێزن. به نه‌مانی حكوومه‌تی به‌شار ئه‌سه‌د یان كۆماری ئیسلامی ئه‌و قازانج و به‌رژه‌وه‌ندییانه بۆ ئه‌وان به‌و شێوه‌یه نامێنێ، بێجگه له‌وه له باری سیاسیشه‌وه به نه‌مانی ئه‌و دوو حكوومه‌ته ناوچه‌كه زیاتر ده‌كه‌وێته ژێر سایه‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی رۆژئاوا كه چین و رووسیا ئه‌وه‌یان ناوێ. بۆیه تا دوایین چركه ئه‌وان به‌رگری له‌و دوو پێگه‌یه‌یان ده‌كه‌ن، به‌ڵام كاتێك ئه‌وانیش هه‌ست به‌وه بكه‌ن كه ئه‌وانه له حاڵی رووخاندان، له حاڵی نه‌ماندان، ئه‌وانیش پشتیان تێده‌كه‌ن چونكه ئه‌وانه به دوای ئه‌وه نین كه حكوومه‌تی كۆماری ئیسلامی یان حكوومه‌تی به‌عسی سووریا راگرن له به‌ر ئه‌وه‌ی باوه‌ڕیان پێیه‌تی، به‌ڵكوو له‌به‌ر ئه‌وه‌یه كه قازانجه‌كه‌یان ده‌پارێزێ، كاتێك بینییان ئه‌و حكوومه‌تانه له حاڵی رووخاندان و ئیتر ناتوانن قازانجی ئه‌وان بپارێزن، ئه‌وانیش پشتیان تێده‌كه‌ن، ئه‌وا له واقیعدا قانوونی هه‌موو ئه‌و حكوومه‌تانه‌یه كه هاوپه‌یمانییه‌كه‌یان له رووی قازانج و به‌رژه‌وه‌ندییه.
كه‌وانه: حكومه‌تی ئیسلامی ئێران حكوومه‌تێكی ئه‌سناعه‌شه‌ری یان ناوه‌ندگه‌رایی شێعه‌ی ئیسلامییه، به‌ڵام زۆربه‌ی هاوپه‌یمانه‌كانی وڵاتانی كۆمۆنیستن، چی وا ده‌كات كه له‌گه‌ڵ وڵاتانی كۆمۆنیستدا كۆ ببێته‌وه، چ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كی كۆماری ئیسلامی تێدایه كه په‌نا بۆ ئه‌و وڵاتانه ده‌بات؟
مسته‌فا هجری: له راستیدا دیكتاتۆره‌كان هه‌موویان له سیاسه‌تی گشتیدا وه‌ك یه‌كن، بۆ نموونه هه‌م حكوومه‌ته كۆمۆنیستییه‌كان وه‌ك كۆریای باكوور، هه‌م كۆماری ئیسلامی كه دوو جه‌مسه‌ری نه‌ك هه‌ر جیاواز به‌ڵكوو دژ به یه‌كن له باری ئایینییه‌وه، به‌ڵام له باری كرده‌وه‌ییدا لێك نزیك ده‌بنه‌وه، بۆ نموونه بۆ سه‌ركوتی ئازادیخوازان. خه‌باتی ئازادیخوازی هه‌م له كۆریا هه‌یه، هه‌م له ئێران‌دا هه‌یه‌تی. ئه‌وانه هه‌ر دووكیان له‌وه‌دا هاوبه‌شن كه ده‌بێ ئه‌وانه سه‌ركوت بكرێن یان ته‌نانه‌ت حكوومه‌تی به‌شار ئه‌سه‌د كه به‌عسییه له بنه‌مادا دژی ئایینه، ئایینی نیه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئێران ده‌بێته هاوپه‌یمان، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ر دووكیان له‌و نوخته‌یه‌دا یه‌ك ده‌گرنه‌وه كه هه‌ردووكیان دژی ئازادین، ئازادیخوازان سه‌ركوت ده‌كه‌ن، یارمه‌تی یه‌كتری ده‌ده‌ن بۆ سه‌ركوتی ئازادیخوازه‌كانی یه‌كتری، قازانج و به‌رژه‌وه‌ندیی بازرگانییان ده‌پارێزن له‌گه‌ڵ یه‌كتری بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن له چوارچێوه‌ی ئه‌و ئامانجه‌دا به كاری بێنن، لێك نزیكبوونه‌وه‌ی ئه‌وان له رووی ئه‌و دژی ئازادیبوونه، دژی دێموكراسیبوونه‌یه، چوونكه دێموكراسی بۆ هه‌موویان وه‌كو یه‌ك خراپه، دێموكراسی و ئازادی بۆ هه‌موویان ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی كه ئه‌و حكوومه‌تانه نه‌مێنن، بۆیه له‌وه‌دا یه‌ك ده‌گرنه‌وه و یارمه‌تی یه‌كتری ده‌ده‌ن و ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌ش شتێكی سروشتییه. ره‌نگه له داهاتوویشدا سیستمه دیكتاتۆرییه‌كان هه‌ر به‌و شێوه‌یه بجووڵێنه‌وه.
كه‌وانه: خه‌ڵك ده‌ڵێن وڵاتانی عه‌ره‌بی ئازان كه به‌رامبه‌ر به دیكتاتۆره‌كان هه‌ستاون، خه‌ڵكی ئێران سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو فشاره سیاسی و ئابووری و نه‌بوونی ئازادیی راده‌ربڕین و له‌سێداره‌دانه كه سێداره‌دان بووه‌ته عاده‌تێكی رۆژانه له ئێران، چی وای كردووه خه‌ڵكی ئێران سه‌رهه‌ڵدان نه‌كه‌ن، یان چ وزه و هاندانێك بۆ راپه‌ڕین له ئێران پێویسته؟
مسته‌فا هجری: هۆكاری زۆر هه‌یه كه ده‌توانین ئاماژه‌ی پێ بكه‌ین، بۆ نموونه یه‌ك له‌وانه ئه‌وه‌یه كه له ئێران‌دا به‌داخه‌وه تاكوو ئێستا هێزێكی ئۆپۆزیسیۆنی سه‌راسه‌ری كه بتوانێ ئیلهامبه‌خشی خه‌باتی ناوخۆی وڵات بێ پێك نه‌هاتووه، ئێران حه‌شیمه‌تێكی زۆری هه‌یه، پێكهاته‌ی جۆراوجۆری ئایینی و نه‌ته‌وه‌یی تێدا هه‌یه كه یه‌كگرتن و هه‌ماهه‌نگییان به‌تایبه‌تی كه كۆماری ئیسلامی به سه‌ریاندا زاڵه، شتێكی زه‌حمه‌ته. زۆر خاڵی تر هه‌یه كه تا ئێستا بوونه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی كه خه‌ڵكی ئێران رانه‌په‌ڕێ، ئه‌وانه هه‌موویان كاریگه‌رییان هه‌یه، به‌ڵام به مانای ئه‌وه نیه كه خه‌ڵكی ئێران له كۆماری ئیسلامیی ئێران بێزار نیه یان ئازادی ناوێ، به‌ڵام ئه‌وانیش له ده‌رفه‌تێك ده‌گه‌ڕێن كه پێموایه له داهاتوودا ئه‌وه روو ده‌دات، واته به پێكهێنانی ئۆپۆزیسیۆنێكی سه‌راسه‌ری كه بتوانێ ئومێد بدات به خه‌ڵكه‌كه‌ی، خه‌ڵكه‌كه هان بدات كه بزانن ئۆپۆزیسیۆنێكی به‌هێز له پشتیاندا په‌ناگه‌یانه، یارمه‌تییان ده‌دا، حه‌تمه‌ن ئه‌وان زیاتر له خه‌باتدا به‌شداری ده‌كه‌ن. بۆ نموونه ئه‌گه‌ر خه‌ڵكی كورد چاو لێبكه‌یت، خه‌ڵكی كورد ئێستا حیزبه‌كانی خۆیانیان هه‌یه، ئه‌و حیزبانه‌شیان هه‌موویان به ناچار ناوه‌نده‌كه‌یان له كوردستانی عێراق نیشته‌جێیه، خه‌ڵكی كورد و ئازادیخوازانی كورد له ناو ئێران‌دا خه‌بات ده‌كه‌ن، به‌ربه‌ره‌كانێ ده‌كه‌ن، هه‌ر كامه‌یان به نیسبه‌تی خۆی گوێ له حیزبه‌كانی خۆی ده‌گرێ، ئه‌گه‌ر كێشه‌شی بۆ ساز بوو، ده‌توانێ خۆی له‌وێ به جۆرێ رزگار بكا و بێت له ناو حیزبه‌كه‌یدا درێژه به خه‌باته‌كه‌ی بدات. ئه‌وه‌ش بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی كه له ناو كوردستاندا دۆخی خه‌بات و به‌ربه‌ره‌كانێ به‌هێزتره، به‌تواناتره، یه‌كگرتووتره، ئاكامی باشتری ده‌بێ، به‌ڵام له ئێران‌دا هێزێكی وا نابینی، ئێمه خه‌ریكین بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌حزابی دیكه‌ی ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی، له‌گه‌ڵ كه‌سایه‌تییه‌كانی ئێرانی، ئێستا له چه‌ندین لاوه له دیالۆگداین بۆ ئه‌وه‌ی كه له داهاتوودا بكرێ له ناو ئێرانیشدا بۆ ئێرانییه‌كان هێزی ئۆپۆزیسیۆن دروست بێ كه بتوانێ وه‌كو پشتیوانێك بۆ خه‌ڵكی ئێران بێ، ئه‌و كاته‌یه كه زۆربه‌ی خه‌ڵكه‌كه ده‌توانێ بێته مه‌یدان، به‌ڵام ئه‌وه‌شمان له بیر نه‌چێته‌وه كه بێجگه له‌وانه كۆماری ئیسلامی ئێرانیش له سه‌ركوتی خه‌ڵك و ئازادیخوازان هیچ شك و گومانێك نایه‌نێته رێگای خۆی، نه‌ك هه‌ر ئۆپۆزیسیۆنێك وه‌كوو ئێمه كه ده‌مانه‌وێ حكوومه‌ت بڕووخێ و حكوومه‌تی دیكه بێته سه‌ر كار. ئێمه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه دژ به‌و حكوومه‌ته بووین، ته‌نانه‌ت ره‌حم به‌و كه‌سانه ناكا كه رۆژێ له رۆژان له ریزی خۆیدا بوون، له دامه‌زراندنی كۆماری ئیسلامی‌دا به‌شدار بوون له‌و حكوومه‌ته‌دا، به‌ڵام كه‌مترین دژایه‌تی و جیاوازیی بیروبۆچوون له‌وانیش قبوڵ ناكا، ئه‌وه‌ش بۆ خۆی كاریگه‌رییه‌كی یه‌كجار زۆری داناوه له‌سه‌ر خه‌ڵكی ئێران.
كه‌وانه: خه‌ڵكی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان به شێوه‌یه‌ك له حكوومه‌ت تووڕه‌ن، پیانخۆشه هێزێكی چه‌كدار هه‌بێ، له حاڵێكدا ئه‌گه‌ر هێزی چه‌كداریش هه‌بێ به‌رامبه‌ر به حكوومه‌ت، ئه‌وا حكوومه‌ت زیاتر فشار ده‌خاته سه‌ر خه‌ڵكی كوردستان، ئایا هێزێك وه‌كو په‌ژاك باشه كاری چه‌كداری له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان بكات یان نا، له‌و باره‌وه رات چیه؟
مسته‌فا هجری: ئێمه به گشتی وه‌كوو حیزبی دێموكرات و به‌شێك له حیزبه‌كانی تری رۆژهه‌ڵات وه‌كوو ئۆپۆزیسیۆنی كوردی ئێران، ئه‌زموونی خه‌باتی چه‌كداریمان هه‌یه، ساڵه‌ها درێژه‌مان به خه‌باتی چه‌كداری داوه دژی كۆماری ئیسلامیی ئێران، به‌ڵام ئێمه له‌و باوه‌ڕه‌داین كه له ئێستادا خه‌باتی چه‌كداری ناتوانێ له قازانج و به‌رژه‌وه‌ندیی گه‌لی كورد له كوردستانی ئێران‌دا بێ. ئه‌و جووڵه چه‌كدارییه‌ی كه ئێستا له كوردستاندا جاروبار چاومان پێده‌كه‌وێ، زۆرتر بیانوویه‌كه بۆ كۆماری ئیسلامی بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێ زیاتر كوردستان میلیتاریزه بكا، زه‌خت و زۆری زیاتر بۆ سه‌ر ئازادیخوازانی كورد بێنێ، سزاكانیان قورس‌تر بكا، بێجگه له‌وه تاكوو ئێستا ده‌سكه‌وتێكی نه‌بووه، بۆیه ئێمه پێمانوایه كه خه‌ڵكی كورد له كوردستانی ئێران‌دا په‌سیڤ نیه، چالاكه، تێده‌كۆشێ، حیزبه‌كانیش زۆر چالاكن، هه‌ر كامه‌ی له چوارچێوه‌ی ئیمكان و توانای خۆیدا چالاك و هه‌ڵسووڕه، به‌ڵام من به‌ش به حاڵی خۆم به دروستی نازانم خه‌ڵكی كورد به ته‌نیا له ئێران راپه‌ڕێ، چوونكه خه‌ڵكی كورد به ته‌نیا هه‌رچه‌ند به‌هێز بێ، هه‌رچه‌ند یه‌كگرتوو بێ دیسان ناتوانێ به ته‌نیا كۆماری ئیسلامیی ئێران بڕووخێنێ و دوای رووخانیشی به ده‌سكه‌وته‌كانی خۆی بگات. چوونكه ئێمه ده‌بێ له بیرمان بێ كه شه‌ڕ بۆ شه‌ڕ ناكه‌ین، شه‌ڕ بۆ ده‌سكه‌وت ده‌كه‌ین، بۆیه من پێموابێ خه‌ڵكی كورد له كوردستانی ئێران‌دا له هه‌موو به‌شه‌كانی دیكه‌ی ئێران ئاماده‌تره بۆ خه‌بات، بۆ راپه‌ڕین، به‌ڵام ده‌بێ دۆخێكی وا پێك بێ كه له هه‌موو ئێران‌دا دۆخی راپه‌ڕین بێ، ئه‌وده‌می هه‌موو پێكه‌وه بیكه‌ن، ده‌نا كورد به تاقی ته‌نیا بیكا، من به كارێكی سیاسی دروستی نازانم.
سه‌رچاوه: گۆڤاری كه‌وانه
وتووێژ: عه‌لی ئه‌كبه‌ر مه‌جیدی