کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

وتەبیژی تاڵبان پێوەندیی ئەو گرووپەی لەگەڵ ئێراندا پشتڕاست کردەوە

18:15 - 19 گەلاوێژ 2720

وتەبێژی گرووپی تاڵبان لە وتووێژێکدا پشتڕاستی کردووەتەوە کە گرووپی تاڵبان لەگەڵ ئێراندا پێوەندیی هەیە.

"سوهەیل شاهین" وتەبێژی گرووپی تێرۆریستیی تاڵەبان، لە وتووێژیکدا لەگەل هەواڵدەریی "ڕیا نۆڤۆستی" پشتڕاتی کردووەتەوە کە گرووپەکەیان لەگەڵ ئێران لە پەیوەندیدایە.

"شاهین" لەو وتووێژەدا بەنیسبەت ئامادەیی ڕێژیمی ئێران بۆ میوانداریکردنی دانیشتنەکانی "بەینولئەفغانی"، سەرەڕای جەختکردنەوە لەسەر پێوەندی لەگەڵ ڕێژیمی ئێران، وتوویەتی "تاران بۆ چارەسەریی کێشەی ئەفغانستان ئامادەیی لە خۆیەوە نیشان داوە و ئێمەش پێشوازیی لیوە دەکەین".

ناوبراو لە بەشێکی دیکە لە قسەکانیدا ڕایگەیاندووە،پێوەندیی ئێمە پێوەندیی سیاسی و نیزامیمان لەگەڵ هیچ وڵاتێکدا نییە و وەرگرتنی چەکوچۆڵیشی لە ڕووسیە ڕەد کردووەتەوە.

ئەمە لە حاڵێکدایە کە ئامریکا و هەندێک لە بەرپرسانی ئەفغانستان بەردەوام ئێرانیان بە پشتیوانیی ماڵی و نیزامیی تاڵبان لە ئەفغانستاندا تاوانبار کردووە.

ساڵی ٩٧ی هەتاوی ڕۆژنامەی "فیگارۆ" لە ڕاپۆرتێکدا بڵاوی کردەوە کە ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران بە مەبەستی فشار بۆ سەر ئامریکا، بە شێوەیەکی زۆر چڕوپڕ یارمەتیی ماڵی و نیزامیی بە گرووپی تێرۆریستیی تاڵبان دەدات.

ساڵی ٩٦ باڵوێزی ڕێژیمی ئێران محەممەدڕەزا بەهرامی لە دیمانەیەکی تەلەفزیۆنیدا دانی بەوەدا نا کە لە نێوان کۆماری ئیسلامی و گرووپی تێرۆریستی تاڵەباندا پێوەندی هەیە.