کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

وتەبێژی پێنتاگۆن: هێرشەکانی سەر سووریە و عێراق بە پشتیوانیی ئێران ئەنجام دەدرێن

11:26 - 16 بەفرانبار 2721

"جان کێری" وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئامریکا وتی: "ملیشیاکانی سەر بە ڕێژیمی ئێران هێرشبەرانی سەرەکیی هێرش بۆ سەر پایگاکانی ئامریکا لە سووریە و عێراقن و خاڵی گرینگ ئەوەیە کە ئێمە پێشتر ئەو هێرشانەمان پێشبینی کردبوو و لەو بارەوە ئامادەییمان هەیە".

"کێری" وتوویەتی: "ئێمە بە باشی بۆ ئێرانمان ڕوون کردووەتەوە کە تا چ ئاستێک ئەمنییەتی دانیشووان و هێزەکانمان لە عێراق و سووریە بۆ گرینگە".

ناوبراو لە درێژەدا وتوویەتی، ئەو گرووپانەی کە لەلایەن ڕێژیمی ئێرانەوە پشتیوانیان لێ دەکرێت جگە لە هێرشی ڕاکتی لە دڕۆنیش کەڵک وەردەگرن.

لەلایەکی دیکەوە بەرپرسێکی نیزامیی ئامریکا وتوویەتی، لە جۆری تاکتیک و مادە بەکارهێنراوەکانی هێرشەکانی ئەم دواییەی عێراق و سووریە دەردەکەوێت کە ئەگەری زۆرە ملیشیاکانی سەر بە ڕێژیمی ئێران ئەم هێرشانەیان ئەنجام دابێت.

ئەو بەرپرسە نیزامییەی ئامریکا وتوویەتی، ئەو هێرشانەی کە بە پاڵپشتیی ئێران لەلایەن ملیشیاکانەوە ئەنجام دەدرێن شتێکی ئەوتۆ نین و بە زووترین کات ڕایاندەگرین.

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا چەندین جار هێزەکانی ئامریکایی لە عێراق و سووریە هێرشیان کراوەتە سەر.