
"ئەحەد ئازادیخوا" وتەبێژی کۆمیسیونی کشتوکاڵی مەجلیسی ڕێژیم وتوویەتی کە هەڵاوسان و گرانی خەریکە پشتی خەڵک دەشکێنێت، هەروەها بڕیار بوو کە ٧ شتوومەک نرخیان بەرز ببێتەوە کە ئەوانیش بە کاڵابەرگ قەرەبوو بکرێنەوە، بەڵام لە ئێستادا نرخی ٧٠٠ شتومەک بەرز بووەتەوە و ئێمە چیدیکە ناتوانین وڵامدەری خەڵک بین.
ئەو قسانەی ناوبراو لە حاڵێکدان کە ڕۆژی یەکشەممە ٢٢ی جۆزەردان، نرخی هەر دۆلارێکی ئامریکا بەرابەر بووە لەگەڵ ٣٣ هەزار تمەنی ئێرانی و پێداویستییەکانی ژیانی خەڵک چەند بەرابەر بەرزتر بووەتەوە.
هەروەها لە زۆربەی شارەکان بەهۆی گرانی و هەڵاوسانەوە خەڵک ڕژاونەتە سەر شەقامەکان و داوای ویست و داخوازییەکانیان دەکەن.