کوردستان میدیا: ماڵپەڕی "ئورشەلیم پۆست" لە وتارێکدا لەژێر ناوی "ئەگەر ئێمە لەگەڵ کورد نەبین ئەی کێ لەگەڵ ئەوان بێت" بڵاوی کردووەتەوە، جیهان به‌رانبه‌ر به پرسی كورد دووڕوو و درۆزنه.
لەو وتارەدا هاتووە، خه‌باتی گه‌لی كوردستان بۆ دروستكردنی ده‌وڵه‌ت له هه‌وڵه‌كانی "جوولەکە" ده‌چێت كه له سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیسته‌م هه‌وڵی دروستكردنی وڵاتی خۆیان دا.
لەو وتارەدا هاتووە، دەبێ كۆتایی به‌و وته کۆنەی كورد بێنین كه ده‌ڵێت: "جگه له چیاكان كه‌س دۆستی كورد نییه".
لە بەشێکی ئەو وتارەدا باس لەوە کراوە کاتێک "دانڵد ترامپ"، سەرکۆماری ئا‌مریكا هێزه‌كانی لە کوردستانی ڕۆژئاوا کشاندەوە، گه‌وره‌ترین خیانه‌تی مێژوویی له سه‌ده‌ی ٢١ به‌رانبه‌ر به گه‌لی كورد ئه‌نجام درا.
کورد یەکێک لە گه‌وره‌ترین نەتەوەکانی جیهانه كه هەتا ئێستا خاوه‌ن ده‌وڵه‌تی خۆیان نین، پێویسته ئه‌مه كۆتایی پێ بهێنرێت و ئیتر پێچه‌وانه‌كه‌ی بێته دی.
لەو وتارەدا هاتووە، كورده‌كان نموونه‌ی دێموكراسی ناوچه‌كه‌ن و ڕزگاركه‌ری جیهانن له ده‌ستی تێرۆر. كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی خه‌ریكه وه‌كوو سه‌رده‌می پێش جه‌نگی دووه‌می جیهانی، چاوه‌كانی لە ئاست کورد كوێر دەکات.
لە کۆتاییەکانی ئەو وتارەدا هاتووە، بۆ ئەوەی ڕۆژهه‌ڵاتی نێوهڕاستێكی مۆدێرن و پێشكه‌وتوو، دوور له پێشێلكاری، شه‌ڕ و مه‌رگ بێتە دی، دەبێ لەسەر کورد هیوا هەڵبچنرێت.