
ئەندامانی تێکۆشەری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئیران لە بەربەری ٢٦ی سەرماوەز ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستان لە شاری ورمێ بە بڵاوکردنەوەی تراکتی حیزبی چالاکیی تەبلغییان بەڕێوە برد.
تێکۆشەرانی دێموکرات لە شوێنەکانی وەک: ''ئیسلام ئابادی ورمێ، ڕێگای ئەنهەر و ئەلواج'' تراکت و پوستێری حیزبییان بڵاو کردووەتەوە.
لە ڕۆژی ٢٦ی سەرماوەزی ١٣٢٤، دوایین بنکە وەک دوانیشانەی داگیرکەران و ڕەزاشای پەهلەوی، بە دەستی ڕۆڵەکانی گەلی کورد لە مەهاباد دەستی بەسەردا گیرا، هەر بۆیە حیزبی دێموکرات ئەو ڕۆژەی بە ناوی ڕۆژی پێشمەرگە ناودێر کرد و خەڵکی کوردستان ئەو ڕۆژە بە ڕۆژێکی پیرۆز دەزانن و بە بەڕێوەبردنی چالاکیی تەبلیغی یادی دەکەنەوە.