کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئورووپا لە هەوڵ دایە ڕێژیمی ئێران تەحریم بکات

10:25 - 29 خەزەڵوەر 2718

کوردستان میدیا: وەزیرانی یەکیەتیی ئورووپا لە دانیشتنی خۆیان بەو ئاکامە گەیشتوون کە دژی کردەوە تێرۆریستییەکانی ڕێژیمی ئێران لە وڵاتانی ئورووپاییم ئەو ڕێژیمە تەحریم بکەن.

وەزیرانی یەکیەتیی ئورووپا لە لایەک لە هەوڵ دان ڕێککەوتنی بەرجام ڕزگار بکەن و ڕێگایەکی دیکەی بۆ مامەڵە لەگەڵ ڕێژیمی ئێران بدۆزنەوە، پەروەندەی تێرۆری ئەو ڕێژیمە کێشەی بۆ دروست کردوون و وەزیرانی یەکیەتیی ئورووپا بڕیاران داوە کە ڕێژیمی ئێران تەحریم بکەن.

لە دانیشتنی وەزیرانی یەکیەتیی ئورووپادا بڕیار دراوە کە هەندێک کەسایەتیی ڕێژیمی ئێران دەبێ تەحریم بکرێن.

مانگی ئۆکتۆبری ئەمساڵ، ڕێژیمی ئێسلامیی ئێران لە وڵاتی دانمارک هەوڵی دا کە ئەندامانی بزووتنەوەی ئەلحواز تێرۆر بکات، بەڵام ئەم هەوڵەی ڕێژیمی ئێران سەرکەتوو نەبوو.

پاش ئەوە کردەوە تێرۆریستییە، "ئاندرێس سامۆئێلسۆن" وەزیری دەرەوەی دانمارک وێڕای بانگهێشتی باڵوێزی ئێران، باڵوێزی خۆیان لە تاران بانگهێشت کردەوە.

سامۆئێلسۆن لە قسەکانیدا باسی لەوە کردبوو، کۆماری ئیسلامی بەتەمای ئەنجامدانی کردەوەی تێرۆریستی لە خاکی دانمارکدا بووە.

 هاوکات وتەبێژی کۆمیتەی بەرگریی وڵاتی دانمارک و ئەندامی حیزبی کۆنەپارێز (محافیزەکار)ـی ئەو وڵاتە، لە وتووێژێکدا لەگەڵ "ڕادیۆ دانمارک" ڕایگەیاند، دیپلۆمات تیرۆریستەکانی ئێران کە سەر بە سوپای تیرۆریستی پاسدارانن، وەکوو هەڕەشە بۆ سەر ئاسایشی وڵاتەکەمان دێنە هەژمار و دەبێت لەم وڵاتە دەربکرێن.