کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

"وریا غەفووری" لەسەر دۆخی خراپی خەڵک و ناڕەزایەتییەکان هاتە دەنگ

12:59 - 25 بانەمەڕ 2722

"وریا غەفووری" یاریزانی ناسراوی کورد لەسەر ناڕەزایەتییەکانی خەڵک و نابەرپرسیاریەتیی دەسەڵاتداران هاتە دەنگ و وتی: "بەرپرسان بە بینینی دۆخی خەڵک چۆن شەرم ناکەن؟".

"وریا غەفووری" دوای یاریی کۆتایی خۆی لەگەڵ "فوولادی خووزستان" لە لێدوانێکدا لە بەرەبەری ناڕەزایەتییەکاندا وتی: " پێویست دەکات کە زیاتر لە هەموو شتێک، گرینگی بە باری کۆمەڵایەتی و مەدەنیی خەڵک بدرێت و هەموو هەوڵەکان لە ڕاستای خزمەت بە خەڵکدا بێت".

ناوبراو لە بەشێکی دیکەی لێدوانەکەیدا وتی: "من لە بەرپرسانی دەسەڵاتدار سەرم سووڕماوە کە چۆن دۆخی خراپی خەڵک بە چاوی خۆیان دەبینن بەڵام هیچ هەوڵێک بۆ چارەسەریی کێشەکانی خەڵک نادەن".

ناوبراو هەروەها وتی: "لەگەڵ بوونی وڵاتێکی دەوڵەمەند پێویست دەکات کە هەموو خەڵک لە ئاسایش و ڕاحەتی و ژیانێکی خۆشدا بژین".