وەرزیرانی دەرەوەی بریتانیا و ڕۆمانی بە جیا و سەبارەت بە کوژرانی دوو کەسی نێو کەشتیی ئیسرائیل، کە لە دەریای عەرەبدا و لەلایەن ڕێژیمی ئێرانەوە هێرشی کراوەتە سەر بانگهێشت کردووە.
ئەو دوو کەسە کوژراوە یەکیان ڕەگەزنامەی وڵاتی بریتانیا و ئەوەی دیکە ڕەگەزنامەی وڵاتی ڕۆمانی هەیە.
ڕۆژی یەکشەممە "دۆمینیک ڕاب"، وەزیری دەرەوەی بریتانیا، ڕێژیمی ئێرانی بە بەرپرسی "هێرشی بە ئەنقەست و ئامانجدار"، بۆ سەر کەشتیی نەوتکێشی ئیسرائیلی تاوانبار کرد.
هەروەها وزارەتی دەرەوەی وڵاتی ڕۆمانی، لە بەیاننامەیەکدا بڵاوی کردووەتەوە: "بەڵگەمان لەدەستدایە و پێشان دەدا هێرش بۆسەر نەوتکێشی "مێرسرستریت"، بە بەرنامە و پلانی کۆماری ئیسلامیی ئێران و لەلایەن دڕۆنەکان ئەو ڕێژیمەوە ئەنجام دراوە".
پێشتریش "ئانتۆنی بلینکێن"، وەزیری دەرەوەی ئامریکا، لەو پێوەندییەدا وتبووی: "ئەو هێرشەی ڕێژیمی ئێران، حاشاهەڵنەگرە و هیچ پاساوێک هەڵناگرێ".
ڕۆژی یەکشەممە "بلینکێن"، لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، واشنتۆن لە حاڵی خۆڕێکخستن لەگەڵ شەریک و وڵاتانی هاوپەیمانە بۆ ئەوەی وڵامێکی بەجێ و توند بە ڕێژیمی ئێران لە پێوەندی بەو هێرشە بدەنەوە.