کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

وزیری دەرەوەی ئامریکا: ڕاپۆرتەکان سەبارەت بە ئازادکرانی پارەکانی ئێران ڕاست نین

11:04 - 21 رەشەمه 2720

"ئانتۆنی بلینکێن" وەزیری دەرەوەی ئامریکا ڕێکەوتی ٢٠ی ڕەشەمە ڕایگەیاند: "ڕاپۆرتەکان سەبارەت بە ئازادکرانی پارە بلۆکەکراوەکانی ئێران ڕاست نین و هیچ پارەیەک ئازاد نەکراوە".

"ئانتۆنی بلینکێن" جەختی کردووەتەوە، هەتا ئەو کاتەی کە ئێران نەگەڕێتەوە بۆ بەڵێنییەکانی لە بەرجام، هیچ کام لە گەمارۆکان لەسەر ئەو وڵاتە لا نابەین.

پێشتر ڕێژیمی ئێران ڕایگەیاندبوو، بە ڕەزامەندیی ئامریکا بۆ ئازادکردنی پارەکانی ئێران، لە کۆی ٧ میلیارد دۆلار پارەی بلۆکەکراوی ئێران لە کۆرەی باشوور، یەک میلیارد دۆلار ئازاد بکرێت و بڕیارە لە بەرانبەری ئەو بڕه پارەیەدا دەرمان و خۆراک لە ڕێگای کاناڵی ماڵیی سوئیس بۆ ئێران هەناردە بکرێت.

ڕۆژێک دوای ڕاگەیاندنی ئەو ڕاگەیەندراوە، "سەعید خەتیبزادە" وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕێژیمی ئێران وتی: "تا ئێستا هیچ هەنگاوێک لەلایەن کۆرەی باشوور بۆ ئازادکردنی پارەی ئێران ئەنجام نەدراوە".