کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

وشکساڵی خەساری بە وەرزێڕانی "سنە" گەیاندووە

12:08 - 20 بانەمەڕ 2721

''محەممەد فەرید سپەری" سەرۆکی ڕیکخراوی جیهادی کەشاوەرزیی پارێزگای "سنە" وتوویەتی، وشکەساڵی زیاتر لە  ٢ هەزار میلیارد تمەن زیانی بە بەشی کشتوکاڵی ئەو پارێزگایە گەیاندووە.

"فەرید سپەری" وتوویەتی، یەک هەزار و ٤٠٠ میلیارد تمەن زیان بە زەوییەکانی گەنم گەیشتووە.

هەروەها نزیک بە ١١٠ میلیارد تمەن زیان بە بەرهەمەکانی وەک "ترێ، بادامی دێمەکاری، سماق و گیاوگوڵەکانی دەرمانی" گەیشتووە.

نێونجی بارینەکان لە مانگی خاکەلێوەی ئەمساڵدا تەنیا ١٥ میلی میتر بووە کە لە ماوەی ٥٠ ساڵی ڕابردوودا مانگی خاکەلێوەی ئەمساڵ کەمترین ڕێژەی بارینی هەبووە.

ئەمساڵ ڕێژەی بارینەکان لە مانگی خاکەلێوەدا بەنیسبەت ساڵی ڕابردوو ٨٣ لەسەد بووە کە بەنیسبەت نێونجیی ماوەی وێکچووی ساڵانی ڕابردوو، ٨٠ لەسەد کەمی کردووە.

سەرەڕای ڕێکخراوە جیهانییەکان، کارناسانی ژینگەیی نێوخۆی ئێران و هەندێک لە بەرپرسانی ڕێژیم بە بەردەوامی هۆشداری دەدەن کە قەیرانی ئاو لە ئێران ڕۆژ لە دوای ڕۆژ مەترسیدارتر دەبێت.