کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

وشکەساڵی لە ئیلام کشتوکاڵ و ئاژەڵداریی خستووەتە دۆخێکی قەیراناوییەوە

12:38 - 21 بانەمەڕ 2722

بە وتەی فەرمانداری شارستانی ''سیروان'' سەر بە پارێزگای ئیلام، وشکەساڵی لە ساڵانی ڕابردوو و بە تایبەت ئەمساڵ زیانێکی بەرچاوی بە بەرهەمهێنەرانی ئەو شارستانە گەیاندووە و ئەو ماوەیە بەهۆی وشکەساڵی کە تۆز و خوڵێکی زۆری بە دواوە بووە ، وەرزێران تووشی قەیران بوونە.

لە پارێزگای ئیلام کەشتوکاڵ زیاتر بە شێوەی سونەتی بەڕێوە دەچێت و لە ئێستادا کە بارینەکان کەم بووەتەوە و سەرچاوە ئاوەییەکانی ئەو ناوچەیە وڵامدەر نییە، وەرزێران تووشی زیانێکی زۆر بوونە.

پارێزگای ئیلام یەکێک لەو پارێزگایانەیە کە دەیان کێشە و قەیران بەرۆکی گرتووە و لەلایەن ڕێژیمی ئێرانەوە هیچ ئاوڕێکی لێ نادرێتەوە و پەراوێز خراوە.