کوردستان میدیا: له دانیشتنی فه‌رمیی ئه‌مڕۆی مه‌جلیسدا، وه‌زیری کار و ره‌فاه رایگه‌یاند، رێژه‌ی بێ‌کاری ١،٢% که‌می کردووه، به‌ڵام نوێنه‌رانی مه‌جلیس ئاماری وه‌زیری کاریان ره‌ت کردۆته‌وه و ناڕه‌زایه‌تییان له‌هه‌مبه‌ر ره‌وشی کار له ئێران‌دا ده‌ربڕیوه.
عه‌بدولڕه‌زا شێخول‌ئیسلامی: وه‌زیری کار و ره‌فاه وێڕای ئاماژه به‌وه‌ی که‌له بێکاریی خه‌ڵکدا به‌رپرسیار نین و په‌ڕژاوه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ش که نرخی بێ‌کاری ١،٢% که‌می کردووه.
حوسێن‌عه‌لی حاجی‌دلیگانی نوێنه‌ری شاهین شهر، وه‌زیری کاری به‌ره‌وڕووی چه‌ند پرسیارێک کردۆته‌وه و گوتی: ئایا هیچ زانیارییه‌کتان سه‌باره‌ت به که‌ش و دۆخی ناله‌باری نێوان کرێکاراندا هه‌یه و روو له شێخول‌ئیسلامی گوتی: جیا له ئێوه، پرسی کار پێوه‌ندیی به که‌سی دیکه‌وه هه‌یه؟.
جه‌عفه‌ر قادری نوێنه‌ری شیراز، له دانیشتنی ئاشکرای رۆژی یه‌کشه‌ممه‌ی مه‌جلیسدا به ئاماده بوونی وه‌زیری کار و ره‌فا، گوتی: ئه‌و ده‌رفه‌تانه که راگه‌یه‌نراوه به هیچ شێوه‌یه‌ک دروست نییه و له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئاماری بێکاریشدا روون کردنه‌وه‌ی پێویستمان له ئاست پاریزگاکاندا نییه.
ناوبراو له درێژه‌دا ده‌ڵێ: له ئێران‌دا هێندێ پارێزگا بوونی هه‌یه که نرخی بێکاریی له ٢٠% تێپه‌ڕیوه.
مێهدی سه‌نایی، نوێنه‌ری نه‌هاوه‌ند له دانیشتنی ئاشکرای مه‌جلیسدا و له په‌رچه‌کردارێکدا له‌هه‌مبه‌ر ئیدیعاکانی وه‌زیری کار، رایگه‌یاند: چۆن ده‌کرێ که گه‌ڵاڵه‌ی زود بازده‌ـه‌کان شکست بێنیت، به‌ڵام له به‌رامبه‌ریشدا ئاماری بێ‌کاری به‌رز بێته‌وه، ناوبراو له درێژه‌دا گوتی: وه‌زاره‌تی کار ئامارسازی ده‌کا و به‌گوێره‌ی ئاماره‌کانیان، رێژه‌ی بێ‌کاری له ساڵی ٨٩، یه‌ک میلیۆن و ٦٠٠ هه‌زار پیشه بووه، که ئه‌و ئاماره راست نییه.
نادر قازی‌پوور نوێنه‌ری ورمێ، گوتی: وه‌زیری کار رایگه‌یاندووه که‌له ساڵی ٨٩دا یه‌ک میلیۆن و ٦٠٠ هه‌زار که‌س و له ساڵی ٩٠یشدا دوو ملیۆن و ٥٠٠ هه‌زار که‌س کاریان بۆ دابین کراوه. ئه‌گه‌ر ٤ میلیۆن و ١٠٠ هه‌زار که‌س له ئێران‌دا سه‌رقاڵی کار بن، ئه‌وه نه‌ده‌بوو له ئێران‌دا بێکارمان بوایه.
به‌پێی راپۆرتی هه‌واڵده‌ریی ئیلنا، قازی پوور ره‌خنه‌ی له فره پیشه بوونی لێپرسراوانی ده‌وڵه‌تیی رێژیمی ئێران گرتووه و رایگه‌یاندووه: ئێوه وه‌کوو به‌رهه‌مهێنه‌ری کار، بۆ ئیزن به خانه‌نشین کراوان، هێزه نیزامییه‌کان و سپا، ئه‌رتش و کارمه‌ندانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ده‌ده‌ن که چه‌ندین پیشه‌یان هه‌بێ، به‌ڵام له لایه‌کی دیکه‌وه لاوانی ئێمه بێکار بن.