کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

كوژراوێك و ٢٥ بریندار لە سێ تەقینەوەی جیاجیا لە شاری كەركووك

18:30 - 24 جۆزەردان 2712

كوردستان میدیا: سێ تەقینەوە لەسەر یەك لە شاری كەركووك، بارەگاكانی پارتی دێمۆكراتی كوردستانی كردە ئامانج و ٢٦ قوربانیی لێكەوتەوە.
بەگوێرەی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی ئاكا نیووز، رێكەوتی ٢٤ی جۆزەردان، لە شاری كەركووك، دوو مەقەڕی سەربە پارتی دێمۆكراتی كوردستانی و مزگەوتێك كرانە ئامانجی سێ تەقینەوەی جیاجیا و یەك لە دوای یەك، كە بە هۆیەوە ٢٦ هاووڵاتی بوون بە قوربانی.

تەقینەوەی یەكەم لە گەڕەكی رەحیم‌ئاوا لە نێزیك بارەگای پارتی رووی دا.

تەقینەوەی دووەم لە گەڕەكی قادسیە لە نێزیك بارەگای ناوەندیی یەكێتیی لاوانی سەر بە پارتی رووی داوە.

تەقینەوەی سێیەمیش لە گەڕەكی 50 عەلی لە نێزیك مزگەوتی بوخاری بوو.

بەرپرسێكی پۆلیس لە شوێنی تەقینەوەكان زانیاریی گواستەوە و گۆتی: وەك ئاماری سەرەتایی تا ئێستە كەسێك بەهۆی تەقینەوەكان گیانی لەدەست داوە و 25ی تریش بریندار بوونە.

هەتا ئێستا هیچ كەس و لایەنێك بەرپرسایەتیی ئەو تەقینەوانەی وە ئەستۆ نەگرتووه.

راگەیەنەکانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران