کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

وڵاتی ئازەربایجان دەستی بەسەر نیو تۆن "هێرۆئیـنـ"ـی ڕێژیمی ئێراندا گرت

13:04 - 30 خەرمانان 2721

گومرکی کۆماری ئازەربایجان ڕایگەیاندووە کە مەئمورانی گۆمرکی شاری "بیلە سوار"ی ئازەربایجان، دەستی بەسەر کامیۆنێکدا گرتووە کە هەڵگری ٥٠٠ کیلۆ مادەی "هێرۆئین" بووە.

 ئەو ماشینە بارهەڵگرە نیازی هەبووە لە ئیرانەوە بە شێوەی تڕانزیت، بە ئازەربایجاندا بچێتە وڵاتی لێتۆنی.

شۆفێری ئەو بارهەڵگرە ئێرانی بووە و بارەکەشی مادەی کیمیایی و پێکهاتەی وشک ڕاگەیەندراوە.

لە بەیاننامەی فەرمانگەی گومرکی کۆماری ئازەربایجاندا هاتووە کە ئەو مادە هۆشبەرە بەهۆی سەگی تایبەت بە بینینەوەی مادە هۆشبەرەکان و بە یارمەتیی هێزەکانی گومرک دۆزراوەتەوە.