کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

٤٥ وڵاتی جیهان لەژێر هەڕەشەی وشکەساڵیدان

13:08 - 7 جۆزەردان 2721

ڕێکخراوی "ناسا" لە ڕاپۆرتێکدا سەبارەت، بە گەرما و وشکەساڵی بۆ جیهان لە ٣٠ ساڵی داهاتوودا پێشبینی کردووە، کە لە ئێستادا ٤٥ وڵاتی جیهان لەژێر هەڕەشەی وشکەساڵی خێرادان کە ئێران لە پلەی چوواریەمی ئەو ٤٥ وڵاتە دایە.

لەو ڕاپۆرتەدا هاتووە، لە نێوان ٣٠ هەتا ٤٠ ساڵی دیکەدا بەشێکی بەرفراوان لە خاکی ئێران بەرەو بیابانبوون دەڕوات.

هەروەها ناسا و ناوەندی هەوا و فەزای وڵاتی ئاڵمان بە هەڵسەنگاندنی ئاوی ڕەوان و تێچووی نێوان ساڵەکانی ٢٠٠٣ هەتا ٢٠٠٩ میلادی دەریخستووە، کە ڕووبارەکانی دیجلە و فوڕات کە بەشێک لە ئاوی تورکیە، سووریە، عێراق و ڕۆژئاوای ئێران دابین دەکات، لە دوای وڵاتی هیند پتر لە هەر شوێنێکی دیکە مەترسیی وشکبوونی لەسەرە.