کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

وڵاتی سریلانكا نەوتی عێراق جێگرەوەی نەوتی ئێران دەكات

15:20 - 13 سەرماوەز 2712

كوردستان میدیا: دوابەدوای پەسەند كردنی خولێكی دیكە لە گەمارۆكانی سنای ئەمریكا بە دژی رێژیمی ئێران، وڵاتی سریلانكا بڕیاری داوە نەوت لەو وڵاتەوە هاوردە نەكات.
لێپرسراوێكی وڵاتی سریلانكا بە رۆژنامەی ساندی تایمزی راگەیاندووە، لەمەودوا نەوت لە وڵاتی عێراقەوە هاوردە دەكەین و هۆكاری هاوردە نەكردنی نەوتی لە ئێرانەوە گەڕاندۆتەوە بۆ پابەند بوون بە رێككەوتنە نێودەوڵەتییەكان.


وڵاتی سریلانكا ٩٢% پێداویستییە نەوتییەكانی لە ئێرانەوە هاوردە دەكات.
بەشی وزە، ئابووری و كەشتیوانی و هەروەها گواستنەوەی زێڕ بۆ توركیە لەلایەن بانكەكانی ئێرانەوە، ئەو بەشانەن كە لەلایەن سنای ئەمریكاوە گەمارۆیان خراوەتە سەر.
ئەو گەمارۆیانە لە راستای تەحریمەكانی پێشوو و بە مەبەستی پێشگیری لە دەست پێڕاگەیشتنی رێژیمی تاران بە چەكی ئەتۆم پەسند كراوە.
ئەو گەمارۆیە سەرجەمی ئەو بانكە دەرەكییانەی كە كاری ئاڵوێر و گواستنەوەی پارە و دراو لە بواری پێشەیی، كەشتیوانی، كەشتی سازی و هەموو جۆرەكانی وزە بۆ رێژیمی ئێران ئەنجام بدەن، لەخۆ دەگرێت.
بەپێی ئەو گەڵاڵە نوێیە هەر جۆرە ئاڵوێرێكی شیركەت و بازرگانە بیانییەكان لەگەڵ رێژیمی ئێران قەدەغە راگەیەنراوە.