کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

وڵاتی "موزامبیک" ١٢ ئێرانیی دەسبەسەرکراو لەو وڵاتەی بە ئەنجامی کردەوەی تێرۆریستی تاوانبار کرد

12:08 - 22 خەزەڵوەر 2720

نووسینگەی دادوەریی گشتیی "موزامبیک" ١٢ ئێرانیی دەسبەسەرکراو لەو وڵاتەی بە پشتیوانی لە گرووپی تێرۆریستیی "کابۆ دێلگادۆ" لە ڕێگەی هەوڵ بۆ هەناردنی چەکوچۆڵ بۆ ئەو گرووپە، تاوانبار کردووە.

ڕێکەوتی ٢١ی خەزەڵوەر، نووسینگەی دادوەریی گشتیی "موزامبیک" ئەو ١٢ ئێرانییەی بەوە تاوانبار کردووە کە چەکوچۆڵی نایاسییان هەڵگرتووە و هەوڵیان داوە کردەوەی تێرۆریستی، کۆبوونەوە بۆ ئەنجامی تاوان، ڕیکخستنی جینایەت لە دژی ئەو وڵاتە و نەهێشتنی ئاسایش و ئارامی، ئەنجام بدەن.

پارێزگای "کابۆ دلگابۆ" لە باکووری "موزامبیک" ماوەی سێ ساڵە لەلایەن گرووپە تیرۆریستییەکانی نزیک لە ڕێژیمی ئێرانەوە دەکرێتە ئامانجی هێرشی تێرۆریستی وهەتا ئێستا نزیک بە دوو هەزار کەس لەو هێرشانەدا کوژراون و زیاتر لە ٤٣٥ هەزار کەسیش ئاوارە بوونە.