کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

وڵاتی میسر ٨ کەسی بیانی کە یەکێکیان "ئێرانـ"ـییە بە تۆمەتی قاچاخی هێرۆئین بە ئێعدام مەحکووم کرد

13:00 - 15 خەرمانان 2721

دادگایەک لە میسر ڕۆژی یەکشەممە ١٤ی خەرمانان ٨ کەسی بیانی کە یەکێکیان خەڵکی "ئێرانـ"ـە بە تۆمەتی قاچاخی زیاتر لە دوو تۆن هێرۆئین لە ڕێگای دەریاوە، بە ئیعدام مەحکووم کران.

نرخی ئەو مادە هۆشبەرەی کە لە ساڵی ٢٠١٩ لە ڕێگای دەریای سوور گوازرابووە، ١٥٩ میلیۆن دۆلار ڕاگەیەندراوە.

سەرچاوەیەک لە دەزگای دادوەری میسر وتوویەتی: "٧ کەسی پاکستانی، یەک ئێرانی و هەروەها دوو میسری بەهۆی حەشاردانی ئەو ڕێژەیە لە مادەی هۆشبەڕ و وێڕای سەد کیلۆگڕەم حەبی ''متامفتامین'' لە هەنباری کەشتییەک؛ بە ئێعدام مەحکووم کراون".

هەروەها لەبارەی شوناسی ئەو کەسە "ئێرانـ"ـییەی کە بە ئێعدام مەحکووم کراوە زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.