ژەنەڕاڵ "کێنت مەک کێنزی" فەرماندەی سێنتکام وتوویەتی: "وڵاتی ئێران ٤٠ ساڵە پشتیوانی لە تێرۆریزم دەکات و لەوماوەیەدا ڕۆڵێکی گرینگی لە تێکدانی ئەمنییەتی ناوچەدا هەبووە".
"مەک کێنزی" لە قسەکانیدا جەختی کردووەتەوە، ئامریکا پشتیوانی لە عەرەبستان دەکات هەتا توانایی بەرگری سەبارەت بە هەر جۆرە هێرشێکی هەبێت.
هەروەها وتوویەتی: "وڵاتی ئێران لە ماوەی ٤٠ ساڵ لە دەسەڵاتی خۆیدا نە تەنیا پشتیوانی لە تێرۆریزم لە ناوچەدا کردووە بەڵکوو لە سەرتاسەری جیهانیشدا کردەوەی تێکدەرانە و نائەمنی ئەنجامداوە.
"مەک کێنزی" باسی لەوە کردووە ئێران لە وڵاتی عێراق وەکوو گۆڕەپانی شەڕ دژی ئامریکا کەڵک وەردەگرێت.
نابراو جەختی کرووەتەوە حزووری ئامریکا لە ناوچەدا دەبیتە هۆی کەمکردنەوەی زێدەخوازییەکانی ئێران و هەروەها ئامریکا لە تەواوی هێزی نیزامیی خۆی بۆ بەرگریکردن لە بەرژەوەندییەکانی و هاوپەیمانانی کەڵک وەردەگرێت.
هاوکات شازادە "فەیسەڵ بن فەرحان" وەزیری کاروباری دەرەوەی عەرەبستان جەختی کردووەتەوە وڵاتە عەرەبەکان بۆ بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ هەر چەشنە قەیرانێک ئامادەنه.