کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئێران ‌قاچاغی بە ئاوی خواردنەوە دەکات

12:43 - 2 پووشپەڕ 2721

سەرۆکی ئەنجومەنی "بونەکدارانی" تاران وتوویەتی سەرەڕای قەدەغەبوونی "ئاوی کانزایــ"ـی هاوردەیی، بەڵام ئەو ئاوانە بە ڕێژەیەکی زۆر لە بازاڕەکانی تاراندا بوونیان هەیە کە لە وڵاتانی "ئیسکاندیناویــ"ـیەوە هاوەردەی ئێران بوونە.

"سوید و دانمارک" گەورەترین وڵاتن لە بواری هەناردەکردنی "ئاوی کانزایــ"ـی بۆ ئێران و ئەو ئاوانە بە شێوەی قاچاغ، لەڕێگای سنوورەکانی باشوورەوە، هاوەردەی وڵاتی ئێران دەکرێن و بە نرخێکی زۆر لە بازاڕەکاندا دەفرۆشرێن.

 ئەو ئاوانە بە گشتی و ڕۆژانە کەڵکیان لێ وەرناگیرێت و تەنیا چینی خۆشبژێو ئەو ئاوانە دەکڕن و بۆ میواندارییەکانی تایبەت و لووکس کەڵکیان لێ وەردەگرن.