کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

وڵاتی ئێران لە دوایین ڕیزبەندی چاپەمەنیی ئازاد لە جیهاندایە

18:33 - 29 خاکەلێوه 2719

کوردستان میدیا: ئێران لە ڕیزبەندی ئازادیی چاپەمەنی، لە نێوان ١٨٠ وڵاتی جیهاندا لە پلەی ١٧٠دایە.

ڕێکخراوی نێونەتەوەیی هەواڵنێرانی بێسنوور، ڕاپۆرتی نوێترین پلەبەندی ساڵانەی خۆی لە هەمبەر ئازادی چاپەمەنییەکانی جیهاندا، لە ساڵی ٢٠١٩ بڵاو کردەوە، کە لەم ڕێزبەندییەدا ئێران لە نێوان ١٨٠ وڵات لە پلەی ١٧٠ـەمیندایە.

وڵاتی نوروێژ، فەنلاند، سوئید،، ئازادترین وڵاتی جیهانن و وڵاتانی: ئێریترە و کورەی باکوور و تورکەمنستان...و ئێران لە داخراوترین وڵاتانی جیهان لە ڕووی ئازادیی چاپەمەنی له قەڵەم دراون.

لەم ڕیزبەندییەدا، کە وڵاتی ئێران لە نێوان١٨٠ وڵاتی جیهان لە پلەی ١٧٠ـەمدا جێگیر بووە،  نیشانەی ئەوەیە کە ئەم وڵاتە لە داخراوترین وڵاتانی جیهانە لە ڕووی ئازادیی چاپەمەنی و لە  ڕەوشی یەکجار زۆر خراپدایە.

بڵاوبوونەوەی ڕاپۆرتی نوێی ڕێکخراوی هەواڵنێرانی بێسنوور لە کاتێکدایە، کە چەند ساڵی ڕابردووش بەپێی تەواوی بەڵگەکان کۆماری ئیسلامی وەک زیندانی ڕۆژنامەنووسان ناوی لێ براوە و هەنووکەش چەندین ڕۆژنامەنووس و چالاکی بواری میدیا و ڕاگەیاندن لە زیندانەکانی ئێراندا بەسەر دەبەن.