کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

وێنەگری نەهامەتییەکانی کوردستان ناوی لە دنیای وێنەدا تۆمار کرا

17:55 - 13 رەشەمه 2718

کوردستان میدیا: یەکێک لە وێنەگرانی جیهان کە گرینگترین ڕووداوەکانی جیهانی تۆمار کردووە کۆچی دوایی کرد.

"یانیس بەهراکیس"  (Yannis Behrakis)، یەکێک لە وێنەگرانی ناوداری جیهان کە نەهامەتییەکانی نەتەوەی کوردیشی لە ڕێگای وێنەوە بە جیهان پیشان داوە، لە تەمەنی ٥٨ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

وێنەکانی ئەو وێنەگرە یونانییە لە ئاستی جیهاندا بڵاو بووەتەوە؛ ناوبراو لە ژیانیدا لە چەندین وڵات و ناوچەی جیهان، نەهامەتی و مەرگەساتەکانی بۆ مرۆڤایەتی گواستووەتەوە.

بەهراکیس لە بەشی کاری وێنە هەواڵدا کاری کردووە.

لە کاتی ئاوارەیی خەڵکی کوردستانی باشوور لە بەهاری ١٩٩١ی زاییندا، یانیس، لە ڕێگای وێنەوە نەهامەتییەکانی نەتەوەی کوردستانی بە جیهان نیشان داوە.

یانیس، لە ساڵی ١٩٦٠ی زایینیەوە لە ئەسینای پایتەختی یۆنان لەدایک بووە.