"شەماڵ شەکیبایی" وێنەگری لاوی خەڵکی شاری مەهاباد سەر بە پارێزگای ورمێ خەڵاتی یەکەمی لە بەشی بەهرەی لاوان لە فستیڤاڵی وێنەی "Wild bird"ی ٢٠٢٢ی وڵاتی "فەرانسە"ی بەدەست هێنا.
"شەکیبایی" بە وێنەی "حاجی لەق لەق" لەو فستیڤاڵەدا بەشداری کردووە و توانیویەتی لە نێوان ٤ هەزار و ٤٣٨ وێنە، خەڵاتی یەکەم بەدەست بهێنێت.
لەو فستیڤاڵەدا ٥٠ وڵات بەشدارییان کردووە.
ناوبراو بڕوانامەی لە ئەنجوومەنی سینەمای لاوانی مەهابادەوە وەرگرتووە.