کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

وێنەگرێکی کورد توانیی خەڵاتی ئیسکرین \"ئاسیا پەسیفیک\" بەدەست بێنێ

19:47 - 11 سەرماوەز 2712

کوردستان میدیا: توورەج ئەسڵانی وێنەگری فیلمی وەرزی کەرکەدەن توانیی خەڵاتی باشترین وێنەگری، شەشەمین خولی خەڵاتی ئیسکرین ئاسیا پەسیفیک بۆ خۆی مسۆگەر بکا.
ماڵپەڕی پایگاە فیلم کوتاە بڵاوی کردەوە، توورەج ئەسڵانی خەڵاتی باشترین وێنەگری، شەشەمین خولی خەڵاتی ئیسکرین ئاسیا پەسیفیک‌ی پێشکەش بە بەهرووز وسووقی ئەکتەری بەناوبانگ کرد.
ئەو وێنەگرە کوردە بۆ بەدەست هێنانی ئەو خەڵاتە توانیی رەکەبەرایەتیی لەگەڵ پێنج وێنەگری ناودار و بە ئەزموونی وەک چارین پێنگپانیچ لە وڵاتی مالیزی ــ چین تینگ ــ چانگ لە وڵاتی تایوان ــ حەجیک پۆلای و لای یووفای لە وڵاتی هۆنگ کۆنگ و یووری رایسکی لە وڵاتی رووسیە بکات.
پێشتریش ئاژانسی هەواڵی پەیامنێر بڵاوی کردبووە، بەشە جۆراوجۆرەکانی شەشەمین خولی خەڵاتی ئیسکرین ئاسیا پەسیفیک کە کاندید کراوان و تێیدا خەڵات وەردەگرن بریتین لە: باشترین وێنەگر، باشترین فیلمی دێکۆمێنتی، باشترین دەرهێنان، باشترین فیلمی ئەنیمەیشن، باشترین سیناریۆ، باشترین ئەکتەری پیاو، باشترین فیلم و باشترین ئەکتەری ژن.
شەشەمین خولی رێوڕەسمی پێشکەش کردنی خەڵاتی ئیسکرین ئاسیا پەسیفیک (APSA) لە وڵاتی ئوسترالیا بەڕێوە چوو.