کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

وێنەگرێکی کورد سەرکەوتنی مسۆگەر کرد

12:00 - 28 رەشەمه 2718

کوردستان میدیا: وێنەگرێکی کوردی خەڵکی کوردستانی ڕۆژهەڵات، لە کێبڕکیی وێنە لە وڵاتی ڕووسیەدا سەرکەوتنی بەدەست هێنا.

"فەرزانە ئاتەش‌پەیکەر" کچێکی وێنەگری کوردی خەڵکی شاری مەهاباد، لە کێبڕکیی وێنەگریی لە ڕووسیە، لە بەشی "تقارنـ"ـدا دیپلۆمی شانازیی وەرگرت.

وێنەگران و سینەماکارانی کورد لە کوردستانی ڕۆژهەڵات، ئەگەرچی لە لایەن ڕێژیمەوە پشتیوانیی ماددی و مەعنەویان لێ ناکرێت و هاوکات بەربەستیشیان بۆ دروست دەکەن، بەڵام لە فێستیڤاڵ و کێىڕکێیەکان، لە ئاستی جیهاندا، پلەی نایاب مسۆگەر دەکەن.

بەشی سینەما و فیلم لە کوردستاندا، لە لایەن ڕێژیمەوە نە تەنیا بایەخی پێ نادرێت، بەڵکوو ئیمکاناتی سینەماش لە کوردستاندا لاوازه.